Find anything you need on Yalla

بەنداوى موسڵ، پێکهێنانی حەشدی وەتەنى تەواوبووە

0

نێردراوى یەڵڵا لە بەنداوى موسڵ

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پارێزگای پێشووى نەینەوا و فەرماندەى هێزى حەدشى وەتەنى پێکهێنانی هێزەکەی بە “کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ” ناوهێنا، هێزێک کە ئێستا زۆرترین چاوى لەسەرە لەلایەن هێزە سیاسیەکان و دانیشتوانى پارێزگاى نەینەوا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى داعش.

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پێکهێنانی ئەو هێزە لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەتەواوەتی پێکهێنرا، کاتێک پارێزگارى پێشووى نەینەوا ‌و فەرماندەى گشتی هێزەکە ئەسیل نوجەیفى رۆژی 30ئازارى ئەمساڵ بە سەردانێک گەیشتە بەغداد ‌و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکى ئەنجومەنى وەوزیران و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبوەوە.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دوای ئەو کۆبونەوەیە، هەینى ڕابردوو یەکى نیسان لە بارەگاى سەرەکى حەشدی وەتەنى لە نزیک بەنداوى موسڵ دەکەوێتە (50 کیلۆمەتری لە باکوری پارێزگاى نەینەوا )

3
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کۆتایى بە دواین خولى سەربازى حەشدى وەتەنى هات.

عەقید عەبدولقادر جومەیلى ئەفسەر لە مەشق و ڕاهێنانى حەشدى وەتەنى بە (یەڵڵا) ى ووت ” هاتوین بۆ بەنداوى موسڵ بۆئەوەی دانیشتوانى پارێزگاى نەینەوا دڵنیابکەینەوە لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگریکردن دەبین تاکو نەینەوا ئازاد بکرێت.”

4
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

عەقید عەبدولقادر ووتیشی “هێزەکانى حەشدى وەتەنى لە ئامادەباشیدایە بەڵام کێشەى چەکمان هەیە و چاوەڕێ حکومەتى عێراقین چەکى پێشکەوتمان بۆ بنێرێت.”

5
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەمە یەکەمجار نییە ڕاهێنان بە سەربازانى حەشدى وەتەنى دەکرێت، مانگی چوارى کانوى دووەم ى ئەمساڵ دوو خولى دیکە ئەنجامدرا.

6
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ژمارەى هێزى حەشدى وەتەنى دوو هەزار سەرباز دەبێت کە زۆرینەیان خەڵکى پارێزگاى نەینەوایە، لەدواى سەرهەڵدانى داعش بە هاوکارى پارێزگارى پێشووى نەینەوا و سەرۆک هۆزەکانى موسڵ پێکهێنرا.

7
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

چەکدارێکی حەشدى وەتەنى بەناوی نورى عەبدوڵا لە لێدوانێکیدا بۆ ( یەڵڵا) رونیکردەوە کە مەشقی پێویستی وەرگرتوە‌و چەکدارەکانیان بۆ ڕزگارکردنەوەى پارێزگاکەیان ئامادەن.”

8
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

جەختیشیکردەوە حەشدى وەتەنى بۆ هێرشکردنە سەر داعش ‌و رزگارکردنی هەموو ناوچەکانی گرتنەوەى نەینەوا بەشدارى دەکات و تەنها چاوەڕوانی فەرمانى سەربازى حکومەتى عێراقیە بۆ دەستپێکردنى.

9
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە مانگی حوەزیرانی ساڵى 2014  شارى موسڵ ى کۆنترۆڵکردوە، لە ئێستادا ئامادەکارى دەکرێت تاکو شارەکە لەژێر دەسەڵاتى داعش دەربهێنرێت .

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!