Find anything you need on Yalla

بەوێنە:  ئازادکردنی ناوچەی گەیارە

0

وەزیری بەرگری عێراق خالد ئەلعوبێدی ڕایگەیاند کەدەستکراوە بە ئازادکردنی ناوچەی گەیارە کە بەدووری  ٦٠ کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشوری شاری موسڵ.

لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ فرانس پرێس ئەلعوبێدی ڕایگەیاند  ” لە کاتژمێری پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دەستکرا بەقۆناغی دووەمی  ئازادکردنی نەینەوا “هەروەها ڕاشی گەیاند کە ” ئەم ئۆپەراسیۆنە کاردەکات بۆ ئازادکردنی گەیارە وکردنی بە بەخاڵیک بۆ ئازادکردنی موسڵ”

گەیارە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی گرنگی لێیە کەهێزەکانی عێراق دەیانەوێت بەمەبەستی بەکارهێنانی وەکو پێگەیەک لەئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ دەستی بەسەر دابگرن.

سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەبەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند کەئەم کردەیە لەلایەن ” دەزگای ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر وتیمی تانکی نۆ وکەرتەکانی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین و کەرتەکانی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی نەینەوا و حیشدی عەشایەری وکەتیبەی ئەندازیاری سەربازی وهێزەکانی فڕین بەبەشداری هێزەکانی ئاسمانی وهێزەکانی فڕینی سەربازی و هێزەکانی فڕینی هاوپەیەیمانی نێودەڵەتی  ئەنجام دەدرێت”.

ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای چەند کاتژمێرێکی کەم دێ لەڕاگەیاندنی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق  بەکۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشێکی گەورەی شاری فەلوجە، کە لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دابوو وئێستا هێزەکانی داعش تەنها دەستیان بەسەر بەشێکی زۆر بچوکی فەلوجە داگرتووە.

گەیارە بەگەورەترین ناوچە دادەنرێت لە عێراق  کەژمارەی دانیشتوانی لە٢٥٠ کەس تێپەر دەکات، دوای دەست بەسەرداگرتنی رێکخراوی داعش بەسەر چەندین ناوچە لە ناوەڕاست و باشوری عیراق لە٢٠١٤دەستی بەسەر ئەم ناوچەیەش داگرتووە.

 

وێنەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچەی گەیارە بەسەرپەرشتی  خالد ئەلعوبەیدی.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!