Find anything you need on Yalla

بە تۆمەتی دەست درێژی کردنە سەر منداڵانی ئاوارەی سووریا  ١٠٨ ساڵ زیندانی بە سەر تورکێک سەپێنرا

0

 

رۆژی شەممە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا رایانگەیاند کە دادگایەکی تورکی زیندانی ١٠٨ ساڵیان سەپاند  بەسەر پیاوێک کە لەکەمپێکی ئاوارەکانی سوریا کاری دەکرد، بەتۆمەتی دەست درێژی کردنی سێکسی بۆ سەر ٨ منداڵی ئاوارەی سوریا.

ناوبراو بەرپرسی یەکێک لە ئاودەسەکانی کەمپی نەسیب بووە  کە نزیکە لە سنووری سوریاوە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵەکانی دۆغانی تورکی ئەم پیاوە تۆمەتبارە بەدەست درێژی کردنی سێکسی بۆ سەر ٨ منداڵ دوای بەخشینی  (١،٥بۆ ٥) لیرەی تورکی کە دەکاتە (  ٠،٥تا ١،٧) دۆلاری بە هەر یەکێکیان.

گومانی ئەوە دەکرێت کە ئەم پیاوە دەست درێژی کردبێتە سەر  ٣٠ منداڵی تر بەڵام خانەوادەکانیانیان نەیانوێرابێ یاخود نەیانوویستبێ کە داواکاری لە دژی تۆماربکەن.

هەروەها ئەو ئاژانسەی کەکاری بەرێوەبردنی کەمپەکەی لە ئەستۆ دایە راشی گەیاند کەرێوشوێنی پيویستی  گرتۆتە بەر تا خاڵەتی لەم چەشنە دوو بارە نەبێتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!