بە دەركردنی بڕیارێك، کوردستان دەچێتە پاڵ وڵاتە پێشکەوتوەكان!

0

حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی وەزارەتی تەندروستی پەسەند کرد بەزیادکردنی ٪٥ی باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە کهولیيەکان و نەرگیلە، داهاتی ئەو باجەش دەگەڕیتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی.

ڕێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربریوە لەسەر ئەو پرۆژەیەی وەزارەتی تەندروستی کە بڕیاریداوە ٪٥ باج لەسەر جگەرە و نەرگیلە و خواردنەوە کحولیەکان زیاد بکرێت و دەستکەوتی ئەو باجەش بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەی بەوەش كرد: لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە بەشێوەیەکی فەرمی دەچێیتە بواری جێ بەجێ کردن، بەم هەنگاوەش کوردستان دەچێتە پاڵ ئەو وڵاتە پێشکەوتووانەی دنیا کە باج لەسەر ئەو ماددانە دادەنێن کە زیانی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

لەبارەی داهات و ئەو دەستکەوتەش کەبەهۆی زیادکردنی باجەکەوە دێت وەزیری تەندروستی ووتی” ئەو باجەی دەست دەکەوێت لە کەرتی تەندروستی و بەشی خۆپاراستنی مرۆڤ بەکاردەهێنرێتەوە،  بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشییانەی کە لەو ماددە زیانبەخشانەوە پەیدا دەبن.  

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!