Find anything you need on Yalla

بە وێنە : ئامادەکارى ڕەوتى سەدر لە کەرکوک بۆ بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى

0

شاڵاو محەمەد – یەڵڵا/  کەرکوک
موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر داواى لە لایەنگرانى لە کەرکوک کردوە ئامادەکارى بکەن بۆ بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى، تاکو چاکسازی دادگا و بانکەکان و دامەزراوە حکومەییەکان بگرێتەوە ، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ لە کەرکوک لایەنگرانى ڕەوتى سەدر ئامادەکاریان دەست پێکرد.

سه‌در له‌ كه‌ركوك (1)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

رۆژی 26-2-2016، یەکەم هەینی بوو بۆ خۆپشاندەرانى بەغداد کە داواى چاکسازیان کرد، دواتر لەسەر  داوای موقتەدا سەدر لە 11ى ئازار خۆپیشاندانێکی فراوان بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە بەغدا بەڕێوەچوو.

سه‌در له‌ كه‌ركوك (6)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەمرۆ 16ى نیسان 2016 ، لایەنگرانى ڕەوتى سەدر لە کەرکوک خێوەتگەیان لە شارەکە هەڵدا ، تاکو بە مانگرتن پشتگریى لە خۆپیشاندەرانى بەغداد بکەن.

سه‌در له‌ كه‌ركوك (10)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

شێخ عەلى محەمەدى ڕێبەرى گشتى ڕەوتى سەدر لە کەرکوک ، بە یەڵڵا ى ڕاگەیاند :” رێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق داواى لێکردوین کە پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانى بەغداد بکەین، ئێمەش ئامادەکارییەکانمان دەست پێکرد کە ئامانجمان تەنها عێراقێکى نوێى دوور لە گەندەڵیە”.

سه‌در له‌ كه‌ركوك (16)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

شێخ عەلى محەمەدى ووتیشى :” لە ڕێگەى بەیاننامە و نامەى تایبەت داوامان لە لایەنگرانمان کردوە ئامادەیى نیشان بدەن تاکو بتوانین لە هەنگاوەکانمان بۆ چاکسازى سەرکەوتوبین.”

سه‌در له‌ كه‌ركوك (22)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!