Find anything you need on Yalla

تەقینەوەکانی بەغداد ٧٧ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0

سەلام زێدان – یەڵڵا / بەغداد

بە پێی گوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ تەقینەوەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بەغدادی ٢٣ کەس کوژراو  و ٥٤ برینداری لێکەوتەوە.

ئەم تەقینەوانەش پاش چەند کاتژمێرێک لە ئاشکراکردنی سێیەم ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ئازادکردنەوەی فەلوجە لەدەست چەکدارانی داعش دێت. ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی ناوخۆ بە یەڵڵای راگەیاند کە خۆکوژەکە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری (سایبا) ی بە کرێ گرتووە و لە خاڵێکی پشکنینی سەرەکەی لە بازاڕی شەلال لە باکوری بەغداد تەقاندویەتییەوە”، گوتیشی “تەقینەوەکان بووە هۆی کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ٢٢ کەسی دیکە کە لە نێویاندا پیاوانی ئاسایش هەن”.

ئاماژەیبەش کرد کە “خۆکوژێکی دیکە بە مۆتۆرسکیلێکەوە لە بازاڕێ عریبەی سەر بە شارۆچکە سەدری رۆژهەڵاتی بەغداد خۆی تەقاندووەتەوە کە لایەنی کەم بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ١٠ کەسیتر”.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی”لە هەمان رۆژدا بۆمبێکی چێندراو لە بازاڕێکی شەعبی ناوچەی نەهرەوانی باشوری بەغداد تەقیەوە و بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ٥ کەسی دیکە”. ماوەی مانگێکە بەغدادی پایتەخی عێراق زنجیرەیەک تەقینەوە بە خۆوە دەبینێت  کە بووەتە هۆی کوژرانی دەسیان کەسی سڤیل لە شارەکەدا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!