Find anything you need on Yalla

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک قونسوڵخانەی ئەمریکی لە سعودییە روویدا

0

إيان تيمبرليك/AFP/ يلا

تەقینەوەیەکی  خۆکوژی رۆژی دووشەمە  لە نزیک قونسوڵخانەی ئەمریکی لە شاری جدەی سعودییە لە رۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا رویدا.

وەزارەتی ناوخۆی سعودییەش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد کە  تەقینەوەکە لە کاتژمێر ٢:١٥ خولەکی رۆژی دووشەمە لە نەخۆشخانەیەکی نزیک قونسوڵخانەی ئەمریکی لە جدە روویدا.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکرد کە “پیاوانی ئاسایش گومانیان لە جموجۆڵی کەسێک هەبووە لەو ناوچەیەدا کە چەند هەڵسوکەوتێکی نامۆی ئەنجامداوە” گوتیشیان “کاتێکیش  ئاسایش وەستاندوویانە تا لێکوۆڵینەوەی لەگەڵدا بکەن راستەوخۆ خۆی تەقاندووەتەوە”.

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە ئاماژەی بەوەشكرد کە تەقینەوەکە بووەتە هۆی کوژرانی دووان لە پیاوانی ئاسایش و ئەم تەقینەوەیەش هاوکاتە لەگەڵ یادی راگەیاندنی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!