Find anything you need on Yalla

جیهان بە دوای ئەم هاندەرە ئاوارەیەی مێسیدا دەگەڕێت

0

جیهان بە دوای ئەم هاندەرە ئاوارەیەی مێسیدا دەگەڕێت

وێنەی ئەم گەنجە دەوترێت لە دهۆک گیراوە

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان کردووە بە گەڕان بە دوای هاندەرێکی مێسیدا، کە بە پێی زانیارییەکان وێنەکەی لە یەکێک لە کامپی ئاوارەکانی دهۆک گیراوە. منداڵەکە زەرفێکی پلاستیکی خەت خەتی شین و سپی بازاڕکردنی لەبەردایە، کە بە قەڵەم Messi 10″” ی لێ نووسراوە.

ئەم بیرۆکە بلیمەتانەیە یەکەم جار رۆژی هەینی لە تویتەر لە لایەن وێبسایتێکی فووتبۆڵی تورکییەوە بڵاو کرابووەوە، ئێستاش چەندین میدیای نێودەوڵەتی سەرقاڵ کردووە بۆ دۆزینەوەی خاوەنەکەی.

رۆژی دووشەمە، ئەکاونتێکی هاندەرانی مێسی کە نزیکەی ٧٠٠،٠٠٠ فۆڵۆوەری هەیە، گوایە پەیوەندییان لەگەڵ ئەندامانی یانەکە هەیە، رایانگەیاند کە سوورن لەسەر ئەوەی ئەم منداڵە نادیارە بدۆزنەوە.

ئێمەش لە یەڵا دەمانەوێت داهێنانەکانی ئێوە ببینین لە دروستکردنەوەی جل و بەرگی فووتبۆڵ – وێنەکانتانمان بۆ بنێرن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!