Find anything you need on Yalla

خۆپیشاندەران: مانگرتنی گشتی ئەنجام دەدەن ئەگەر حکومەتێکی نوێ پێکنەهێندرێت

0

ئەمەل سەقر – یەڵڵا/عێراق

“مانگرتنی گشتی و پەکخستنی جموجۆڵەکانی وڵات هەنگاویی دووەمی خۆپیشاندەران دەبێت لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی وەڵامی داخوازییەکانیان نەداتەوە”.

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەحمەد عەبدولحسێن، یەکێک لە ڕێبەرانی مانگرتنەکەی بەغدا سەبارەت بە داواکاریی مانگرتووان بۆ یەڵا گوتی “داوا دەکەین حەیدەر عەبادی چارەسەرەکانی حکومەتەکەی ئێستای ئاشکرابکات وحکومەتێکی نوێ پێکبهێنێت لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزب و کوتلە سیاسییەکاندا”.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای مانگرتنیکی کراوەی کرد لەبەردەم دیوارەکانی ناوچەی سەوزدا کە دامەزراوە حکومی و چەندین باڵوێزی وڵاتانی تێدایە و بە هەموو شێوەیەکیش ڕەتیکردەوە کە مانگرتنەکە هەڵبوەشێندرێتەوە.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

عەبدولحسێن گوتیشی “تا ئێستا کاتی مانگرتنەکە کراوەیە و ماوەیەکی بۆ دیارینەکراوا بۆ کۆتاییهاتنی، بەڵام مۆڵەتی ١٦ ڕۆژمان داوە بە حکومەت کە پلانەکانیمان بۆ ڕونبکاتەوە، لە کاتێکدا ئەگەر وەڵامێکی دڵنیاکەرەوەمان بەدەستگەیشت ئەوا کۆتایی بە مانگرتنەکەمان دەهێنین. بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا بانگەشەی مانگرتنی گشتی دەکەین”.

3
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

گوتیشی “موقتەدا سەدر داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی ١٨ کەسیی  کردووە کە لە کەسانی شارەزا و تایبەتمەند لە بوارە جیاوازەکاندا پێکبێن کە بتوانن بەرپرسیارێتی دامەزراندی حکومەتێکی تەکنۆکرات بگرنە ئەستۆ. لیستەکەش تا ئێستا ١٠٠ کەسی تێدایە”.

مانگرتوویەکیتر بۆ یەڵڵا دوا و گوتی “ئێمە لێرە دەمێنینەوە هەتا حکومەت دەگۆڕدرێت، چونکە خۆپیشاندان و مانگرتنەکەمان دەرئەنجامیی زوڵم وهەژارییە هەر بۆیە ئەگەر حکومەتەکە نەگۆڕدرا ئەوا ئێمە بە زۆر دەیگۆڕین”.

4
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ هەزاران کەس لە شوێنکەوتووانی ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە نزیک دەروازەکانی ناوچەی سەوزی ناوەندی شاری بەغدا بە پێی داوایەک لە ڕێبەری ئەو ڕەوتەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە وڵاتدا و  هەڵکوتانە سەر ناوچەی سەوز کە ئەمەش ترس و نیگەرانیی لە لایەن سیاسییەکانی لێکەوتەوە.

5
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!