Find anything you need on Yalla

داعش ٢٢٪ی ناوچەکانی ژێر دەستی و ٤٠٪ی داهاتیان لە دەست دەدەن

0

کۆمپانیای لێکۆڵینەوە، IHS، لە توێژینەوەیەکدا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لە ئەنجامی چەندین جار ئاگادارکردنەوەی گروپی تیرۆریستی داعش، گروپەکە ٨٪ ناوچەکانی ژێر دەستیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە دەست داوە و لە سەرەتای ساڵی رابردووشەوە تا ئێستا ٢٢٪ی ناوچەکانی ژێر دەستیان لە دەست داوە.

کۆڵۆمب ستراک، لێکۆڵەرێک لە IHS رایگەیاند: “لە ساڵی ٢٠١٦دا، گۆڕانکاری گەورەمان بینیوە لە باکووری رۆژهەڵات و بەرەو رەقە و دەیر الزوریش، ئەمیش لە رێگەی هێزە کوردیەکان و هێزی دیموکراتی سوریا کە سونە مەزهەبن و بە یارمەتی فرۆکەکانی ئەمریکا و رووسیا. حکومەتی سوریا چەندین دەستکەوتیشی هەبووە لە وڵاتەکانی رۆژئاوا. حکومەتی سوریا توانیویەتی زۆر نزیک بکەوێتەوە لە شاری پالمیرا کە لە ناوەراستی ٢٠١٥دا لە لایەن جیهادیەکانەوە دەستی بەسەرداگیرابوو.”

لە دەستدانی چەندین ناوچە و دابەزینی نرخی نەوت فشارێکی زۆری خستووەتە سەر داعش، و بە پێی توێژینەوەکەش، گروپەکە ٤٠٪ی داهاتەکانیان لە دەست داوە.

ku
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Olivier Juneau / Shutterstock.com
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!