Find anything you need on Yalla

داهاتووی نەخۆشانی تەلاسیمیا لە کوردستان بەرەو کوێ؟

0

محممەد عومر موسه‌یی – یەڵڵا
تەلاسیمیا یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بڵاوە و، بەهۆی هۆکاری بۆماوەیی دەگوازرێتەوە. زۆر جاریش بەهۆی نەبوونی چارەسەری پێویست تووشبووان گیانیان لەدەست دەدەن.
بە گوێرەی وتەی دڵزار ئەحمەد عەبدلڕەحمان سەرۆکی کۆمەڵەی تەلاسیمیای هەولێر،  ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان بەگشتی  ٢٥٠٠ سه‌د كه‌سن.  ژمارەی تووشبووان لە هەولێر ٥٧٠ نه‌خۆش و لە سلێمانی ٥٢٠ نه‌خۆش و لە دهۆکیش ٨٠٠ توشبوو هەیە ، بەڵام لە شاری كه‌ركوك تەنها ٤٠٠ توشبووی تەلاسیمیا هەیە.
عەبدلڕەحمان بە یەڵڵای ڕاگەیاند کە لە شاری هەولێر ١٦ نەخۆش بەهۆی نەبوونی چارەسی گونجاو  گیانیان له‌ ده‌ست داوە و ساڵانە‌ له‌ شاری هه‌ولێر  ٤٠ نه‌خۆش زیاد ده‌كات. سه‌باره‌ت بە بودجەی تەرخانکراوە بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی تەلاسیمیا گوتی ”  بڕی ٦ هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر نه‌خۆشیك تەرخان كراوه‌ كه‌ ژماره‌یان ٣٠٠ كه‌س بووه‌ و بڕە پارەکەش بۆ چارەسەکردنیان خەرج کراوە”.
فاخر كرمانجی، وته‌بیژی ته‌ندروستی هه‌ولێر سەبارەت بە پلانی وەزارەتی تەندرووستی بۆ نەخۆشانی تەلاسیمیا  دوای قەیران بۆ یەڵڵا گوتی ” هه‌ر چه‌ندە کۆمەڵێک پلانمان دانابوو سه‌باره‌ت به توشبووانی ئه‌م نەخوشییه‌، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داریی بەشێکیان راگیراون. لەگەڵ ئەوەشدا وەزاره‌تی ته‌ندروستی سه‌نته‌رێكی تایبەت بە تالاسیمیا كردۆته‌وه‌ و، داو و دەرمان  بۆ ئەوانە دابین دەکات کە ئەم نەخۆشیەییان هەیە”.
کرمانجی ئاماژەشی بەوەکرد کە هه‌موو وه‌رزێك هه‌ڵمه‌تیكی خوێن به‌خشین بۆ توشبوانی  تالاسیما ده‌كه‌ن و  به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌رێكی نوێ و هاوچه‌رخ بۆ توشبوان داناوه‌، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یران دارایی ئه‌م پرۆژانه‌ وه‌ستاون.
‌ساڵانە لیژنەیەکی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کار دەکات بۆ دەستنێشانکردنی ئەو نەخۆشانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ری چاكبونه‌ویان هه‌یه‌ بەمەبەستی ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ دەرەوەی وڵات و چارەسەکردنیان. وته‌بیژەکەی وەزراتی ته‌ندروستی بە یەڵڵای راگەیاند کە ئەوان لەگەڵ دادگا ی هەرێم هه‌ماهه‌نگییان كردووه‌ بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکیننی خۆێن بەر لە هاوسەرگیری کردن.
بەگوێرەی قسەکانی فاخر کرمانجی باشترین هۆکار بۆ لەدایک نەبوونی منداڵانی توشبوو بە تالاسیمیا ئەنجامدانی پشکنینی خۆێنە بەر لەهاوسەرگیری کردن چونکە خانە تووشبووەکان لەڕێگەی خوێنی باوانە بۆ منداڵەکان دەگوازرێنەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!