Find anything you need on Yalla

دوو عێراقی لەسەر فڕۆکە میسرییەکەدا بوون کە دیارنەماوە

0

سەرچاوەیەک لە هێزی دەریایی یۆنانەوە رایگەیاند ئەو فڕۆکە میسریەی کە رۆژی پێنج شەمە  بزربوو  لە کەناراوەکانی دورگەی کارباسۆس لە باشوری رۆژهەڵاتی دەریای ئیجەوە تێکشکاوە، لە کاتێکدا لەسەر هێڵی ئاسمانی میسری بووە.

سەرچاوەکە بە فرانس پرێسی راگەیاند کە “فڕۆکەکە لە کاتژمێر سێی سەر لەبەیانیدا پەیوەندی لەگەڵ راداردا بچراوە  و لە دوری ١٣٠ میل لە دورگەی کارباسۆس تێکشکاوە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە پێش سێ خولەک بەر لەوەی فڕۆکەکە دیار نەمێنێت پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆکەوانەکەدا هەبووە و داوای یارمەتی نەکردوە.

کۆمپانیا میسرییەکەش لە تویتێکدا لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردوە کە  ژمارەی سەرنشینەکان ٦٦ کەس بوون کە ٣٠ کەسیان میسری و ١٥ فەڕەنسی و بەڕیتانی و کەنەدی و بەلجیکی و جەزائیری و دوو عێراقی و سعودی و کوەیتییان لە نێودا بووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!