Find anything you need on Yalla

دۆزینەوەی تەرمی ١٥کەس لە بەندیخانەیەکی داعش لە فەلوجە

0

 

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی هێزەکانی ئاساییشی عێراق تەرمی ١٥ کەسیان لەیەکێک لەبەندیخانەکانی داعش لەفەلوجە دۆزییەوە کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنیین و لەلایەن  ئەم رێکخراوە  گولەباران کراون.  

  عەبدولوەهاب ساعدی سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە بەفرانس پریسی ڕاگەیاند ” هێزەکانی ئاساییش لە باکوری فەلوجە ولەناوچەی موعەلمینی دووەم  تەرمی ١٥ کەسیان دۆزییەوە کەزۆربەیان مەدەنین و هەندێکیشیان سەربازن”.

ئەفسەرێک بە پلەی عەقید لەپۆلیسی ئەنبار گوتی ” هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وەڵامدانەوەی خێرا، بەندیخانەیەکی هێزەکانی داعشییان دۆزییەوە ودوای پشکنین دەرکەوت کەچەند رۆژێک بەر لەئێستا ١٥ کەس لەلایەن ئەم هێزانەوە گولەباران کراون  وگولەکان بەر لەش و زیاتر بەسەریان کەوتووە”.

لەپێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی تەرمی چەند کەسێک بڵاوببۆوە کە لەناوچاڵێک کەڵەکەکرابوو، جگە لەوێنەی چەند تەرمێک گوایە هی یەکێک لەبەندیخانەکانی فەلوجەیە .

شاکر جەوەدەت سەرۆکی پۆلیسی ئیتیحادی  ڕوونی کردەوە ” لەسەر یەکێک لەبەندیخانەکان نوسرابوو ” سجن الرعية” و لەسەر یەکێکی تریش ” سجن التعذيب” وهەروەها ” سجن الإخوان” یش لەسەر یەکێکی تر نوسرابوو.

هێزەکانی عێراق لەئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بەردەوامە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی فەلوجە کەتاماوەیەکیش بەر لەئێستا بەیەکێک لەگرنگترین پێگەکانی داعش دادەنرا.

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەلوجە  لەبەرەبەیانی ٢٣ی ئایار بەپاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان  دەستی بەکارەکانی کرد ، بەمەبەستی دەرکردنی هێزەکانی داعش  کە لەکانونی دووەمی ٢٠١٦ دەستییان بەسەر ئەم شارە داگرتووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!