Find anything you need on Yalla

دەسەڵات لە ئێران دیزاینەر و نمایشکاران دەکاتە ئامانج

0

 

دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە هەڵمەتێکدا بە ناوی “نا ئیسلامییەوە” بڕیاری دەسگیرکردنی لایەنی کەم هەشت کەس لە دیزاینەر و نمایشکارانی دا.
لەو وڵاتەدا پێش دوو ساڵ بە پێی یاسای ئیسلامی بڕیاردرا رێگا بدرێت بە نمایشی جلو بەرگ، هەر بۆیە فاشن و نمایشکردنی جلو بەرگ شۆڕشێكی گەورەی بەخۆوە بینی پاش ئەوەی هەندێک لە نمایشکارەکان وێنەکانی خۆیان لە ئینستاگرام بە بێ سەرپۆش بڵاو کردەوە  زیاتر لە ١٠٠ هەزار فۆڵۆوەریان لە دەوری خۆیان کۆکردەوە. بۆیە زۆرێکیان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڕیاری دەسگیرکردنیان درا بە هۆی ئەوەی لە وێنەکاندا پرچیان دەرخستبوو. هەروەها  دیزاینەر و وێنەگرەکانیش بەدەر نەبوون لە بڕیارەکە و دەزگیرکرا.

هەر بۆیە لە ئێستادا رێو شوێنی توند گیراوەتە بەر بۆ رێکخستنی نمایشی جلوبەرگ و ئەو کەسانەی لەو بوارەدا کاردەکەن ناسنامەی تایبەتیان پێ دراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی نمایشکارەکان بەو سیستمە کارناکەن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش رێگا خۆشکەرن بۆ گەشەسەندنی ئەم کارە بەڵام وا پێدەچێت سەرکردە ئاینییەکانی ئێران ئەمە بە هەڕەشەیەک بزانن بە هۆی نەبوونی چاودێری پیویستەوە لە جیهانی ئەلیکترۆنیدا.

عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای دەوڵەتی ئیسلامی ئێران گوتی “جیهانی ئەلکترۆنی مەیدانێکی راستەقینەیە بۆ جەنگی راستەقینە و لەسەر زانایانمان پیویستە خۆیان ئامادە بکەن  بۆ روو بە رووبوونەوەی ئەو بیرو باوەڕە خراپانە”.

عەباس جەعفەری رایگەیاند کە “لە دوو ساڵی رابردوودا دوو ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامدا و بۆمان دەرکەوت کە  ٥٠ دیزاینەر و ٥٠ کارگەی تایبەت بە پۆشاک و ٥٠ نمایشکار لە لایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە دیاریکران و هەندێکیان دەزگیرکران و هەندێکیتریشیان هەژمارەکانیان لە فەیسبووک و ئینستاگرام داخران”. گوتیشی “دوژمن دەیەوێت لە رێگای لایەنی رۆشنبیرییەوە یاری بە مێشکی گەنجەکانمان بکات”.

ئاخۆ پرچ دەرخستن بەو رادەیەش مەترسیدارە؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!