پەرلەمان رۆژی سێشەمە دەنگ لەسەر حکومەتی تەکنۆکرات دەدات

0

سەلام زەیدان- یەڵڵا/ بەغداد

پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەمە لە دانیشتنیکدا دەنگ لەسەر ئەو کابینەیە بدات کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەشی پەرلەمانی کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە هێشتا لایەنگرانی سەرۆکی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر سورن لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتن بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنۆکرات.

جاسم محمد جەعفەر، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون بە یەڵڵای ڕاگەیاند “راوێژ هەیە لە نێوان عەبادی و پەرلەماندا لە پێناو دووبارە رێکخستنەوەی ئەو دوو لیستەی کە پێشکەشی پەرلەمانی کردووە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، وئومێد هەیە کە هەردوو لیستەکە یەکبخرێت و بە یەک لیست پێشکەش بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت”، گوتیشی “ژمارەی وەزارەتەکان دەبێت بە ٢٢ وەزارەت پاش ئەوەی کەم کرایەوە بۆ ٢٠ وەزارەت لە دواین لیستدا کە پێشکەشی کردبوو”.

گوتیشی “هەر سێ وەزیرە کوردەکە وەک خۆیان دەمێننەوە کە پێکدێن لە هۆشیار زێباری  وەزیری دارایی وفریاد رەواندوزی  وەزیری رۆشنبیری و جاسم محمد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “پەرلەمان بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە کە بەشێکیان سەلیم جبوری بەڕێوەی دەبات و بەشی دووەمیش مانگرتووەکان، بەم شێوەیەش هیچ لایەکیان ناتوانن دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبەرن بەهۆی تەواو نەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانەوە”.
گوتیشی “هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون ناڕواتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە تا ئەو کاتەی دانیشتنێک ئەنجام دەدرێت کە سەرجەم فراکسیۆنەکان تێیدا بەشدار دەبن و رێککەوتنێک بۆ ئەو دۆخە دەدۆزنەوە”.

لە لایەکیترەوە سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی عەبادی بە یەڵڵای راگەیان “عەبادی چاوەڕیی دانیشتنی پەرلەمانە بۆ ئەوەی چاو بە چاکسازییە وەزارییەکاندا بخشێنێتەوە بە تایبەتی کە لەماوەی پێشودا دوو لیستی پێشکەشی پەرلەمان کرد”.

لە کاتێدا ئەحمەد مەساری سەرۆکی کوتلەی گردبوونەوەی هێزەکان کە فراکسیۆنێکی سونەی نێو پەرلەمانی عێراقە گوتی رۆژی سێ شەمە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت بۆ تاووتوێکردنی ئەم قەیرانە و دەنگدان لەسەر کابینە حکومەتە نوێیەکە.

مەساری گوتیشی “سەرۆکی پەرلەمان، سەلیم جبوری داوای لە عەبادی کردووە کە کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بکات تا لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و کۆتایی بەو ململانێیانە بهێنرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد “نوێنەرانی بەرهەڵستکار دەبێت ئامادەییان هەبێت لە نێو پەرلەماندا  بۆ دەنگدان لەسەر ئەو کابینەیە”.

ماوەیەکە شوێنکەوتوانی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر مانگرتنیان راگەیاندووە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرەکان و دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنۆکرات دەکەن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!