Find anything you need on Yalla

دەکرێت کەرتی گەشتیاری هۆکارێکبێت بۆ زیادکردنی داهات لە وڵاتدا

0

دەکرێت کەرتی گەشتیاری هۆکارێکبێت بۆ زیادکردنی داهات لە وڵاتدا

یەکەم گروپی گەششتییاری لە وڵاتی ئەردەنەوە گەیشتنە کوردستان و یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان لە سەیرانگا دڵرفێنەکانی کوردستان بەڕێکرد. رەنگە ئەمە هەواڵێکی نوێ نەبێت بۆ هەندێک بەڵام دڵخۆشکەرە.

کەرتی گەشتییاری لە ساڵانی پێشتر لە هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەکی باش گەشەی کردبوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی قەیرانی دارایی و داعش ئەو کەرتە پاشەکشەیکرد و بەرەو لاوازبوون رۆشت. بەڵام گەشتییارانی ناوەڕاست  و باشوری عێراق کەم تا زۆر بەردەوامبوون و گەرمای پروکێنەری هاوینییان لە ناوچە فێنک و دڵرفێنەکانی کوردستان بەڕێدەکر.

هاتنی ئەو گەشتیارانەش بۆ کوردستان هۆکاردەبێت بۆ جوڵانی بازاڕ و خستنە ناوەوەی پارە و بووژاندنەوەی ئاستی گوزەرانی خەڵکی ناوچەکە، هەربۆیە دەکرێت بەشێوەیەکی باشتر بایەخ بە کەرت گەشتیاری بدرێت و پێشوازی لە هەر کەس و نەتەوەیەک بکرێت کە سەردانی کوردستان دەکات بە مەبەستی گەشتیاری.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین وڵات لە جیهاندا هەن کە ئابوورییەکەیان تەواو پشت بە کەرتی گەشتییاری دەبەستێت و تەواوی خەڵکی وڵاتەکەش هەر لەسەر ئەو بنەمایە دەژین. ئەوەی کە گرنگە بگوترێت، کوردستان دەوڵەمەندە بە چیا و روبار و دەشت و چەندین شوێنی دڵرفێنی هەیە کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نابیدرێت، بۆچی دەبێت سود لەو سروشتە وەرنەگیرێت و بایەخی زیاتر بەو لایەنە نەدرێت تا بتواندێت بەشی زۆری داهات لە کەرت  گەشتییارییەوە وەربگیرێت؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!