Find anything you need on Yalla

راپۆرتێکی مافەکانی مرۆڤ پێشیلکارییەکانی داعش لەگوندەکانی دەوروبەری مەخمور ئاشکرادەکات

0

 

لەکۆتایی ئازاری ڕابردوو ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی  گوندەکانی سەر بەقەزای مەخمور دەستی پێکرد، لەئایاری رابردووش کۆمەڵەی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ چاوپیکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لەوانە کرد کەلەدەستی داعش ڕایانکردبوو،  بەم دواییەش کۆمەڵەی مافی مرۆڤ راپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە ورۆشنایی خستە سەر ئەو مامەڵە خراپەیەی کە لەناوچەکانی ژێر دەستی داعش بەرامبەر هاوڵاتییانی مەدەنی دەکرێت.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کەئافرەتانی ئەم ناوچانە لەلایەن ئافرەتانی پۆلیسی ئادابی سەر بەداعش بەئاشکرا توندوتیژییان بەرامبەر کراوە وتەنانەت لەسێدارەش دراون.

راپۆرتەکە باس لەو حاڵەتانەش دەکات کاتێک هاوڵاتییان زانییارییان داوە بە دوژمنانی داعش ئەوا لەگۆرەپانەکان بەئاشکرایی لەسێدارەدراون، وەکو ” عبد العزیز  محمد غریب” کەئەفسەری پۆلیس بوو ونەیان هێشتووە خێزانەکەی تەرمەکەی ببینن یان تەعزییەی بۆ دابنێن.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە هەندێک لەهاوڵاتیان بەتۆمەتی زۆر سادە وەک فرۆشتنی جگەرە خراونەتە زیندانەوە،  یەکێک لەوانەی ڕزگارییان ببوو گوتی کە ئەو لەزیندانی گەیارە بووە ولەوێ ژمارەیەکی زۆر لەوانەی لەوێ بوون بەتۆمەتی فرۆشتنی جگەرە ونێرگەلە خراونەتە زیندانەوە.

ئەو کەسە باس لەوە دەکات کەئەو بەچاوی خۆی ئافرەتێکی بینوە کەلەمەیدانی گەیارە لەلایەن ١٥ ئافرەتی تر ئازار دەدرا وبەزۆر دەموچاو ودەستییان دادەپۆشی چونکە نەیویستووە پەچە بپۆشیت، ناوبراو نەیزانیوە لەکۆتایی ئەم ئافرەتە چی بەسەر هاتووە.

راپۆرتەکە باس لەوحاڵەتانەش دەکات کەهاوڵاتییان وەک قەلغانی مرۆیی بەکارهاتوون، یەکێک لەدانیشتوانانی خەباطە باسی لەوە کرد کەچەکدارانی داعش  بەر لەپاشەکشێ کردنییان لەنێو ماڵان هاوەن و موشەکییان هاوێشتووە تاوەکو ئەمو ماڵانە تۆپباران بکرێن، هەرەوکو چۆن قوتابخانەشیان کردۆتە بنکەی سەربازی.

دانیشتوانی گوندەکان بە کۆمەڵەی چاودێریکردنی مافی مرۆڤییان ڕاگەیاندووە کەزەوییەکانی دەوروبەی گوندەکان لەلایەن داعشەوە مین رێژ کراون تاوەکو هیچ  کەسێک نەتوانێت ڕابکات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!