Find anything you need on Yalla

راگەیاندنی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ٥ خاڵی لێکەوتەوە

0

لوتكه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی وفوئاد مه‌عسوم له‌ دوكان كۆتایی هات، و له‌كۆتاییدا، هه‌ردوو حیزبه‌ زلهێزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ٥ خاڵى هاوبه‌ش ڕێككه‌وتن، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

یەکەم: جەخت لەسەر یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە، کە دەستەبەری راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانن، لەم قۆناغەدا.

دووەم: کۆبوونەوە، سووربوونی خۆی لەسەر چارەسەرکردنی تێکڕای کێشەکان، بەدیالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بوونیاتنەرم لەنێوان هەولێر و بە‌غداد رادەگەیەنێت.

سێیه‌م: هێزه‌ كوردستانییه‌كان، ئێستاش ئاماده‌ن گفتوگۆیه‌كی بێ مه‌رج وكراوه‌ و بونیاتنه‌ر، له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر وبنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.

چوارەم: کۆبوونەوە، لەبەرژەوەندی هەموو لایەکی دەزانێ، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق وکوردستان، بەشداری دانوستانی هەرێم و بەغداد بکەن. هەروەها لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش چاودێری پرۆسەکە بکەن.

پێنجەم: لەسەر کێشەی سەربازی و ئاسایش، لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یان هەر شوێنێکی دیکە، هەموو چەشنە دەستتێوەردانێکی سەربازی، یان جوڵاندنی هێز و هەڕەشە و گوڕەش، جگە لە مەترسییەکانی لەسەر پەیوەندی هەرێم  و بەغداد، هەڕەشە لەسەر هە جۆرە هەوڵێکی راستگۆیانە، بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان.

هەروەها، راستەوخۆ پێشێلکردنی یاسا و رێساتە کە بڕیاریان لێدراوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان، بەکاربهێندرێ.

لە کۆتایشدا، هەردوولا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنیرین، کە لە شەڕی تێکشکاندنی داعشدا، پێناسەی پارێزەری ئازادی جیهانییان وەرگرت و ئێستاش، سەنگەری پێشەوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانمانن..

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!