Find anything you need on Yalla

رووسیا لە سوریا دەکشێتەوە

0

ئەمڕۆ ٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی دیمەشقدا و دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەدا، کە بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا ٢٥٠،٠٠ کەس بوونەتە قوربانی.

لە پەیوەندییەکی چاوەڕوان نەکراودا، دوێنێ ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا پەیوەندی کردووە بە بەشار ئەسەدەوە و پێی راگەیاندووە کە هێزی سەربازی وڵاتەکەی لە سوریا دەکشێنێتەوە. پوتین ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ٦ مانگەی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لە سوریادا ئامانجی خۆی پێکاوە و سەربازەکانمان بە زووترین کات سوریا بەجێ دەهێڵن.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی کۆنگرەی جنێف، پوتین دڵنیایە کاری تەواوی کردووە بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا. هەروەها بە کاربەدەستان و دیپلۆماتکارانی راگەیاندووە کە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەم قەیرانەی سوریا بدۆزنەوە.

لە راگەیەنراوێکدا کە دوێنێ، ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە کریملن بڵاوبووبووەوە، ڤلادمیر پوتین رایگەیاند: “کاریگەری هێزی سەربازی رووسیا بووە هۆی دەستپێکردنی پرۆسەی گفتوگۆی ئاشتی. ئەو ئەرکەی بە وەزارەتی بەرگری و سوپای سوریا سپێردرابوو، بە تەواوی ئەنجامدرا. بە بەشداری سوپای رووسیا، هێزە چەکدارەکانی سوریا و هێزە نیشتیمانیەکانی سوریا توانیان سەرکەوتنی بەرچاو تۆمار بکەن لە جەنگی دژی تیرۆردا،”

سەلیم ئەل موسلات، نوێنەری دەستەی گفتۆگۆکەرانی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند: “ئەگەر بە راستی رووسیا هێزەکانی دەکشێنێتەوە، ئەوا ئەم کۆنگرەیە دەبێتە پاڵنەرێکی ئەرێنی بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخەکە. ئەگەر ئەمە هەنگاوێکی جددی بێت، ئەمە دەبێتە گوشارێک لەسەر حکومەت، چونکە هەوڵەکانی رووسیایە کە رژێمی ئەسەدی لە سوریا هێشتووەتەوە. شتەکان بە تەواوی دەگۆڕێن ئەگەر هەنگاوەکان جددی بن.”

ستافان دی میستورا نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف دوێنێ رایگەیاند کە ناکرێت ئەسەد بەشێک بێت لە چارەسەرەکانی دوای کۆتایی هاتنی جەنگ، وتیشی، “پرۆسەی راگوزاری سیاسەتی سوریا دەبێت بە بێ ئەسەد بێت. ناتوانین بکوژێک لە دەسەڵاتدا بهێڵینەوە کە نزیکەی نیو ملیۆن کەسی کوشتووە و وڵاتێکی وێران کردووە. جێگەی ئەسەد نابێتەوە لە سوریا و خەڵکی سوریا ئەویان ناوێت.”

 

 

 

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!