Find anything you need on Yalla

روومادی ئەو شارەی کە سەرتاپا بۆمرێژکراوەوە و خەڵکەکەی ناتوانن بگەڕینەوە بۆ ماڵەکانیان

0

سلام زيدان – يڵلا / رومادي

سەعد دلیمی رەتی دەکاتەوە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی لە شاری رومادی کە دەکەوێتە (١٠٠کم لە رۆژئاوای بەغداد) چونکە لە لایەن رێکراوی داعشەوە شارەکە بۆمبرێژ کراوە ئەویش ترسی هەیە لە ژیانی خۆی و خێزانەکەی.

سەعد دلێمی کە بە هۆی جەنگ و خراپی دۆخی رومادی  ئاوارەی بەغداد بووە  بۆ یەڵڵا گوتی “ناتوانین لە ئێستادا بگەڕێینەوە بۆ شاری روومادی چوونکە سەلامەت نییە بۆ ژیان،  ئەو رێکخراوە ماڵ و شەقامکان و هەموو شوێنێکیان مینڕێژ کردووە”، گوتیشی “من لەترسی ژیانی خێزانەکەم ئاوارەی بەغداد بووم و ئێستاش نامەوێت سەرکێشی بکەم و  بە مین بیانکوژم”.

لە ی خۆشییەوە مەزهەر مەلا خزر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بۆ یەڵڵا گوتی “بەشێکی زۆری رومادی لە ئێستادا گونجاو نییە بۆ ژیان بەهۆی بوونی مین و بۆمبی چێندراو و پاشماوەکانی جەنگ و پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە”، گوتیشی “شاری رومادی هیچ کام لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی لە ئاو و کارەبا تێدا نیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد سەرباری ئەوەی ناوچەکەش مینڕێژ کراوە بەڵام هەندێک خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ رومادی بەهۆی خراپی گوزەران و خراپی دۆخی ئابورییانەوە“.

گوتیشی “هەمووان ئەنجومەنی پاریزگا تۆمەتبار دەکەن بە تەقاندنەوەی ماڵەکان و ئەمەش هیچ بنەمایەکی نییە، داعش ماڵەکان وشەقام و ناوچەکەی بە گشتی بۆمبڕێژ کردووە، ئەو تۆمەتانەش لە ئەنجامی ململانییە سیاسییەکانی لایەنە جیاوازەکانی پارێزگاکەوە دروست کراوە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا گوتیشی  “هەندێک لە ماڵەکان لەلایەن  ئەو کەسانەوە تەقێندرانەوە کە کەس و کاریان شەهیدبووە لە لایەن ئەو خاوەن ماڵانەوە وەکو تۆڵەیەک”.

لە راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە شاری رومادی یەکێکە لەو شارانەی کە زۆرترین رێژەی مینی تێدایە و گونجاو نییە بۆ ژیان و وەزارەتی دەرەوەی ئەمرکا گرێبەستێکی ٥ ملیۆنی لەگەڵ کۆمپانیای جۆناس گڵۆباڵدا ئیمزا کردووە بە مەبەستی پاککردنەوەی رومادی لە مین.

لە هەمان کاتدا، عەبدول لەتیف ئەلهەمیم، سەرۆکی لیژنەی گێڕانەوەی ئاوارەکان، بەرپرسانی ئەنجامەنی پارێزگای تاوانبارکرد بە دووبارە  بۆمبرێژکردنەوەی ماڵەکان کە لە لایەن تیمی ئەندازیاریەوە پاککرابووەوە، ئەمەش بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ رومادی”.

لە کاتێکدا محەمەد ئەلدوری، چالاکوانی مەدەنی بۆ یەڵڵا گوتی “ژمارەیەک لەو خێزانانەی گەڕانەوە بۆ رومادی لە چەند رۆژی رابردوودا دووبارە رومادییان بەجێهێشتەوە  بەهۆی بڵاوبوونەوەی مین لە هەموو شوێنێکی ناوچەکەدا”.

تا ئێستا ئامارێکی ورد لەسەر ژمارەی ماڵە مینڕێژ کراوەکان نییە لە ناوچەکەدا بەڵام نزیکەی ٧٧٠٠ ماڵ بەهۆی جەنگی داعشەوە وێران بوون لە رومادی.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!