Find anything you need on Yalla

رۆژی جیهانی ئاو UN

0

 

بابەتی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژی جیهانی ئاو لە ژێر ناونیشانی “ئاو و کارکردن” – چۆنێتی پاراستنی ئاو و بەرەوپێشبردنی پاکی ئاو بۆ کۆمەڵگە و کارکردنی تەندروست.

 

لە ٢٣هەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی ئاودا، ئەمڕۆ تیشک خرایە سەر ئەوەی کە ٥٠٪ ی ئەوانەی کار دەکەن، لە سێکتەرێکدا کار دەکەن کە پەیوەندی بە ئاوەوە هەیە، بەڵام زۆرینەیان بە پێی یاسا بنەڕەتییەکان نەپارێزراون و لە ژێر مەترسیدان. رەیدار، بەڕێوبەری بەشی ئاو لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: “دابینکردنی ئاو بۆ خەڵک هەنگاوێک نزیکمان دەکاتەوە لە دابینکردن و پەرەپێدانی ئاوی پاک. بەڵام ئەوەی روون نیە و نەوتراوە ئەوەیە کە بەردەست بوون و بەڕێوبردنی ئاو بە بەردەوامی پەیوەندی هەیە بە دابینکردنی کارەوە.”

 

هەروەها رەیدار نمونەیەک دەهێنێتەوە و باسی ژنانی گامبیا دەکات چۆن بۆ چەندین کاتژمێر دەبێت رێبکەن بۆ دەستکەوتنی ئاو. ئەگەر ئەو ژنانە ئاویان لە بەردەستدا بووایە، ناچار نابن چەندین کاتژمێر بە فیڕۆبدەن بۆ دەستکەوتنی ئاو، بە پێچەوانەوە دەتوانن کار بکەن و باری خۆیان و خێزانەکانیان باشتر بکەن.

 

 

پیسبوونی رووبارەکان کێشەیەکی بەرچاوە لە عێراق – ئەم گرتە ڤیدیۆییەش هی رووبارێکی سلێمانییە – ڤیدیۆ. بەڵام هێشتا هەر هیوا هەیە بۆ پاککردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو بە هۆی ئەو چالاکیانەی لە باشووری وڵاتدا ئەنجام دەدرێن لە ئێستادا.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!