Find anything you need on Yalla

رێکخراوی داعش لە پێدانی موچەی چەکدارانی دووچاری ئاستەنگ دەبێتەوە

0

 

بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمریکی رۆژی پێنج شەمە رایگەیاند کە رێکخراوی داعش لە پێدانی موچەی چەکدارانی روو بە ڕووێ ئاستەنگ دەبێتەوە و ناچار دەبێت بڕی باج زیاد بکات لەسەر هاوڵاتیان بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەی لە بۆردومانەکانی فڕۆکەی هاوپەیماناندا لێکی کەوتووە.

دانیاڵ گلاسەر یاریدەدەری وەزیری راسپێردراو بۆ نەهێشتنی بەدەستهێنانی پارەی تیرۆریستان ئاماژەی بەوەکرد کە “کاتێک زانیاریمان پێدەگات سەبارەت بە بێتوانایی ئەو رێکخراوە لە پێدانی موچەی چەکدارانیدا و گەڕان بە دوای سەرچاوەی نوێدا بۆ پەیداکردنی پارە، لەو کاتەدا درک بەوە دەکەین کە لە ناوچەیەکی بە ئازاری ئەو رێکخراوەمان داوە”.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی داعش کە سەرچاوەی داهاتی ئەو رێکخراوە بووە، زیانی زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لێکەوتووە” لە ساڵ ٢٠١٥دا، کە دەکاتە نیوەی هەموو داهاتەکەی.

لە میانی دانیشتنێکیدا لەگەڵ لیژنەی کۆنگرێس ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد کە “هەرچەندە ئاسان نییە ئەو بڕە دیاری بکرێت، بەڵام بێگومان بۆمب بارانکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی ئەو رێکخراوەی کەم کردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم هێرشە ئاسمانییانەی ئەم دواییانە چەندین پێگەی نهێنی یەدەکی پارەی داعشی کردووەتە ئامانج، کە وای لەو رێکخراوە توندڕەوە کردووە کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەدەست بدات.

بۆ قەرەبووی ئەو کورتهێنانەش، رێکخراوی داعش دەستی کردووە بە داگیرکردنی چەندین شوێنی بەر فراوانی سوریا و عێراق و سەپاندنی باجو سەرانەیەکی ززۆر بەسەر هاوڵاتییاندا”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!