Find anything you need on Yalla

رەوشتی میدیایی: رۆژنامەنوسێک لە کاتی یادکرنەوەی قوربانیانی برکسڵدا وێنە دەگرێت

0

 

لە کاتی یادکردنەوەی قوربانیانی کردەوە تیرۆریستیەکەی برۆکسڵدا، رۆژنامەنوسێک دەبینرێت کە وێنەی کچێکی منداڵ دەگرێت. بە پێی رەوشتی رۆژنامەنوسیی، دەبێت رۆژنامەنوسەکە بێ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ وێنەکە، وێنە بگرێت، بەڵام خالید سەباحی وێنەگر جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو تەنها وێنەی ئەو منداڵەی بۆ هەژماری ئینستاگرامی خۆی گرتووە. دوی لابردنی وێنەکەش لەسەر هەژمارەکەی، لە فەیسبوک نوسیویەتی: “تەنها ویستم وێنەی منداڵێک بگرم کە لێرەیە بۆ دەربڕینی هاوسۆزی، دەمویست تەنها شتێکی مرۆڤانە پشان بدەم.”

 

سەباح بە پێی هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا دەردەکەوێت کە رۆژنامەنوس بێت و وێنەی فۆتۆگرافی بگرێت. بەڵام ئەم کارەی دژی رەوشتەکانی رۆژنامەنووسییە و فۆتۆگرافەری رۆژنامەی نیۆرک تایمز. مایکڵ کامبەر بە گاردیانی راگەیاند: “ئەمە نمونەیەکی دیکەی فۆتۆگرافەرێکە کە وا دەکات هاوڵاتیان متمانە لە دەست بدەن بەرامبەر میدیاکان.”

 

بە پێی فۆتۆگرافەران و رۆژنامەنوسان، متمانە گرنگە و هەندێک وێنە هەن کە دەتوانن مێژوو بگۆڕن، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو وێنانەی دەگیرێن بۆ رۆژنامەکان و هەواڵی لێ دروستدەکرێن، دەبێت وەها بگیرێن کە خوێنەران و بینەران بە تەواوی وێنەی رووداوەکانیان لا دروست ببێت. لە عێراق ئەمە شتێکی رۆتینە و زۆرێک هەن کە گوێ بە رەوشتی رۆژنامەنوسی و فۆتۆگرافی رۆژنامە نادەن.

 

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!