Find anything you need on Yalla

زۆربوونی حاڵەتەکانی هەڵاتن لە ریزەکانی داعش

0

 

ژمارەی هەڵاتوانی نێو ریزەکانی داعش روو لە هەڵکشانە، بەتایبەت چەکدارە رۆژئاواییەکان و بەردەوام لە هەوڵی گەڕانەوەدان بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

پاش ئەو شکستە یەک لە دوای یەکانەی رێکخراوی داعش لە عێراق و سوریا بەخۆیەوە دەیبینێت بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارە بیانییەکانی نێو داعش کە وەک خۆبەخش هاتبوونە نێو ئەو رێکخراوەوە لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهانەوە  لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئێستا هەوڵی گەڕانەوە دەدەن بۆ وڵاتەکانی خۆیان وئەو رێکخراوەش ناتوانێت رێگرییان لێبکات.

ئەو چەکدارانەی کە هەڵدێن لە دەستی رێکخراوی داعش هۆکاری خۆیان هەیە، ئەویش یان لەترسی بۆردومانی هاوپەیمانانە یاخود نائومێدبوونیانە لەو پێشبینییانەی هەیانبوو کاتێک هاتبوونە نێو ریزەکانی داعش، هەروەها گەندەڵی سەرکردەکانی داعشیش بە یەکێک لە پاڵنەرە سەرکییەکان دادەدرێت بە تایبەتی لەو ناوچانەدا کە کە بڵاوبوونەتەوە و ئەو خراپە کارییانەی بەرامبەر بە مسوڵمانە سونەکانی دەکەن.

دیدیە لۆ بری، رێکخەری نیشتیمانی هەواڵگری فەرەنسی  دەڵێت “زۆرێک لەو چەکدارانەی کە چونەتە نێو رێکخراوی داعش، نامەمان بۆ رەوانە دەکەن و دەپرسن ئاخۆ چۆن بتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.  پێیان وایە چیدی ئەو خەلافەتە توانای بەرفراوانبوونی نەماوە و دەشزانن زۆربەی ئەوانەی کە هەڵدێن رووبەرووی کوشتن دەبنەوە”.

پاتریک کاڵفار، بەڕێوبەری ئاسایشی ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند “لە ناوەڕاستی مانگی  ئایارەوە ٢٤٤ کەس لە سوریا و عێراقەوە گەڕاونەتەوە” گوتیشی “رۆژانەش تێبینی ئەوە دەکەین ژمارەی ئەو کەسانە روو لە زیادبوونە کە ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن”.

شیراز ماهر، ئەندامی ناوەندی نێودەوڵەتی  بۆ دیراساتی توندڕەوی گوتی “زۆربەیان پێمان دەڵێن: ئێمە لە پێناو ئەمەدا نەهاتبووین”. گوتیشی “یەکێک لە چەکدارەکان پێی گوتوم: دەمەوێت بە هەموو موجاهیدەکان بڵێم کە مەڕۆن بۆ سوریا. ئەوە جیهاد نییە. لەوێدا خۆتان لە نێو کوشتنی مسوڵماناناندا دەبیننەوە”.

زۆربەی زۆری ئەو چەکدارانە بێ بیرکردنەوە لە بابەتەکە وڵاتەکەی خۆیان بەجێهێشتووە و هاتوونەتە نێو ئەو رێکخراوەوە،  زۆربەیان پێیان وابووە کە دەڕۆنە نێودەوڵەتێکی نمونەییەوە کە شەریعەتی ئیسلامی تێدا پەیڕەو دەکرێت، هەندێکی دیکەشیان بەشوێن سەرکەشییەوەن، بەڵام ئەم موجاهیدانە زۆربەیان لەنێوەندی گێژاوێکدا دەبیننەوە کە تەنها توندوتیژی و ترس و تۆقاندنە”.

شیراز گوتیشی “یەکێک لەو چەکدارانە ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرکردەکانی داعش بۆ یەک چرکەش دوو دڵ نابن لە روخاندنی باڵەخانەیەک کە بزانن ژن و منداڵیشی تێدایە. ئەمە جیهاد نییە ئەمە کوشتارگەیە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!