Find anything you need on Yalla

سلــێــمــانی” کــچانی یــارانی مێخەک” کۆدەکاتەوە

0

ئا:karwan kck

کچانی گەرمیان چوارەمین پێشانگای خۆیان لەشاری سلێمانی کردەوە ، کە تایبەت بوو بە کاری دەستی و کارەکانیش بریتیی بوون لە مێخەک و کڵاوزەر و کاری دەستی بەبەرد و تابلۆی هەمە جۆر .

ئەم گروپە لە ڕێی ئەم پێشانگایەوە دەیانەوى بیسەلمێنن کە ژنان توانیان زۆر لەوە زیاترە کە بەڕواڵەت دیارە ،شتى زۆر جوان وناوازە دروست دەکەن وپەرە بە کارەکانیان دەدەن لە چنین ودروستکردنى کاڵاو وشت ومەکى کوردەوارى وکلتورى .

ئەم گروپە پلانیان هەیە لە هەموو شارەکانى کوردستان لەم جۆرە پێشانگایانە بکەنەوە و بەرهەمەکانیان بخەنە ڕوو بۆ هاندانى ژنان وکچانى کورد لە کارکردن وبرەو دان بەتواناکانیان وپەرە بەکارى دەستیى کە هەمیشە ولەهەموو وڵاتانى جیهان ئەو جۆرە کار وئیشە دەستییانە خواستى زۆرى لەسەرە وسەرنجى گەشتیارەکان ڕادەکێشێت چونکە بە دەست وبازوو وماندوبونى مرۆڤ دروست کراون وبییر وسەلیقەى زۆرى تیا بەکارهاتوە .

کچانى گەرمیان لەم پێشانگایەوە ئەشلێن ئێمە ئەو شتانەی کە دروستى دەکەین وەک و ئەو کاڵاو شت و مەکانە نین کە لە دەرەوە دێـت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!