Find anything you need on Yalla

سەدان کەس لە خۆپیشاندەران هەڵدەکوتنە سەر نوسینگەی عەبادی

0

سەلام زێدان / بەغداد

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ سەدان کەس لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و هەڵیان کوتایە سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەت، حەیدەر عەبادی و تەلاری پەرلەمان بە مەبەستی دەربڕێنی ناڕەزایی لەسەر خراپی دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە دامەزراندنی حکومەتی تەکنۆکراتدا.

سەرەتای خۆپیشاندانەکانیش لە مەیدانی ئازادی ناوەندی بەغدادەوە دەستی پێکرد و دواتریش بەرەو ناوچەی سەوز و تەلاری پەرلەمان بەڕێکەوتن.

عەلی تەیمیمی کە یەکێکبوو لە خۆپیشاندەرەکان بۆ یەڵڵا گوتی “هەزاران کەس بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە جێبەجێ نەکردنی داکارییەکانیان بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنۆکرات و خراپی دۆخی ئەمنی بەغداد لەبەر دەمی پەرلەمان خۆپیشاندانیان کرد”، گوتیشی “بەهۆی پێکدادانی نێوان هیزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران وایکرد کە خۆپیشاندەران هێرشکەنە سەر تەلاری پەرلەمان”.

گوتیشی “خۆپیشاندەران سەرەتا هەڵیانکوتایە سەر پەرلەمان و دواتریش ئەنجومەنی وەزیران و دواتر بەرەو نوسینگەی سەرۆکی حکومەت هێرشیان کرد، ئاماژەی بەوەشکرد “هێزەکانی نەهێشتنی تاوان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد کە بووە هۆی برینداربوون و کوژرانی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران”.

هەروەها سەعد رەبیعی کە لە خۆپیشاندانەکەدا بەشداری کردبوو بە یەڵڵای گوت “خۆپیشاندەران بەهۆی تەقەی هیزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەی سەوز کشانەوە”.

لە لای خۆشییەوە سەعد ئەلمەتڵەبی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد بۆ یەڵڵا گوتی “خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر ئەنجومەنی وەزیران و نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و ئەمەش کارێکی نادەستوریە و ئامانجیش لێی دروستکردنی پشێوییە لە وڵاتە”.

گوتیشی “حکومەتی ناوەند بەرپرسە لەم پێشهاتانەی ئەم دواییەی لە بەغدادی پایتەخت روودەدەن و هیچ پەیوەندییەکی نییە بە حکومەتی خۆجێییەوە”.

لە لایەکیترەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ یەڵڵا گوتی “ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە بە گولەی هێزە ئەنییەکان برینداربوون ٣٩ کەسە کە لە نێویاندا ٣ رۆژنامەنوسی ناوخۆیی هەیە”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!