Find anything you need on Yalla

سەدر داوا لە شوێنکەوتووانی دەکات لە مانگی رەمەزاندا خۆپیشاندان رابگرن

0

AFP/ یەڵلا

 

موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدررۆژی شەمە داوای لە شوێنکەوتوانی کرد کە لە مانگی رەمەزاندا ئەو خۆپیشاندانانە رابگرن کە رۆژانە ئەنجامیان دەدا بە مەبەستی داواکردنی چاکسازی لە حکومەتدا.

لە بەیانێکدا کە سەرۆکی رەوتی سەدر لە نەجەف بڵاویکردەوە و کۆپییەکی گەیشتە دەست فرانس پرێس ئاماژە بەوە دەکات کە “پێویستە شۆڕشگێڕان بارەگا حیزبییەکان چۆڵبکەن کە هیچ بایەخێکی نییە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵکارییەکانی حکومەت”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “خۆپیشاندانە ئاشتیانەکەیان لە پاش مانگی پیرۆزی رەمەزان دەستپێدەکاتەوە” داواشیکرد، “پێویستە لیژنەی نەهێشتنی گەندەڵی سزای ئەو خۆپیشاندەرانە بدات کە توندوتیژییان بەکارهێناوە لە بەرامبەری بارەگا حیزبی و حکومییەکاندا”، چونکە ئەو پێی وایە کە “ئەو هەڵسوکەوتانە کەسانێک ئەنجامی دەدە بە مەبەستی شێواندنی ناوبانگی شۆڕشگێڕان”.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا خۆپیشاندەران ژمارەیەک لە بارەگا حیزبییەکانیان کردە ئامانج لەوانەش حیزبی دەعوە لە چەند پارێزگایەکی باشوری عێراقدا و ئەنجامیش چەند بریندارێکی لێکەوتەوە.

سەدر لە بەیانەکەیدا کە بە دەستنوس نوسیبووی ئاماژەی بەوە کرد کە “داواکاری بۆ چاکسازی لە مانگی رەمەزاندا پەرستنە و زیادەڕۆیی لە دەستبەسەرداگرتنی بارەگاکان بەرەو فیتنە و دووبەرەکییان دەبات و لە ئامانجە بنەڕەتییەکەیان دووریان دەخاتەوە”.

لە هەمان کاتیشدا سەرۆکی ئەو رەوتە داوا لە هەندێک لە گروپە چەکدارەکانی شیعە دەکات کە لە پاڵ هێزە عێراقییەکاندا بووەستن لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە مەبەستی پارێزگاری کردنی.

ماوەی چەند مانگێکە شوێنکەوتووانی رەوتی سەد خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بە مەبەستی داواکردی چاکسازی لە حکومەتدا، و لەو ماوانەشدا توانیویانە دوو جار هەڵبکوتنە سەر ناوچەی سەوز و لە یەکەم جاردا توانییان بڕۆنە نێو تەلاری پەرلەمان و لە جاری دووەمیشدا تونییان بڕۆنە نێو نوسینگەی سەرۆک وەزیران.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!