Find anything you need on Yalla

سەربازێکی ئەمریکی لە مەخموور دەکوژرێت

0

 

ئەمە دووەم سەربازی ئەمریکییە کە لە جەنگی دژی داعش لە عێراق بکوژرێت. ئەم سەربازە کە بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق لێرەیە، لەگەڵ چەند سەربازێکی دیکەدا لە مەخمور بە هۆی بوردوومانكردنی سەربازگەی سوپای عێراق لە قەزای مەخموور گیانی لە دەستدا. پێنتاگۆنیش هیچ زانیارییەکی زیاتری دەربارەی ئەم رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەم بازگەیەی مەخموور بۆ سەربازانی عێراق دروستکراوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی موصل کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدایە.

ساڵی رابردووش سەربازێکی مارینی دیکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژرا کە بۆ رزگارکردنی ٧٠ دیل لە دەستی داعش لە کەرکوک بەشداری کردبوو.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!