Find anything you need on Yalla

سەرۆک وەزیرانی عێراق: پرۆسەی گرتنەوەی فەلوجە ئاشکرا دەکات

0

رۆژی دووشەمە سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی ئاشکرایکرد كە  پرۆسەی سەربازی بۆ ئازادکردنەوەی شاری فەلوجە دەستپێدەکات کە لە لایەن رێکخراوی داعش دەستی بەسەردا گیراوەوە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە شاری بەغدادەوە دورە.

عەبادی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زنجیرە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دەکرد کە پرۆسەی رزگارکردنەوەی فەلوجە دەستپێدەکات و گوتی  “ئاڵای عێراق لەسەر فەلوجە بەرزدەکەینەوە”.

هەروەک لە سەرکردایەتی هاوبەشی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا هاتووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی گرتنەوەی فەلوجە دەستپێدەکات کە وەک بنکەیەکی  سەرەکی دادەندرێت بۆ رێکخراوی داعش لە کانونی دووەمی ٢٠١٤ەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!