Find anything you need on Yalla

شێخی ئەزهەر چاوی بە پاپای ڤاتیکان دەکەوێت

0

“پێویستە ئێمە هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت، دەست لەناو دەست، بۆ بەدیهێنانی خۆشبەختی بۆ مرۆڤایەتی. ئاینە ئاسمانییەکان بە مەبەستی خۆشبەختی مرۆڤ نێردراون نەوەک بۆ ئازاردانیان” ئەمانە گوتەی شێخ ئەحمەد تەیب بوو، پێشنوێژی گەورەترین مزگەوت لە زانکۆی ئەزهەر پاش چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان. بەڵام لە وەڵامدا وتەکانی پاپای ڤاتیکان زۆر سادەتربوون “کۆبوونەوەکەمان خۆی لە  خۆیدا پەیامێکە”.

دواهەمین چاوپێکەوتنی پاپای ڤاتیکان و ئیمامی گەورەی ئەزهەر لە ساڵی ٢٠٠٠لە نێو مزگەوتی قاهیرەدابوو. هەروەها ئەو چاوپێکەوتنە ٢٠ خولەکییەی رۆژی دوێنێ هەنگاوێکی گرنگبوو بۆ بەرەو پێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا پاش ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان دوای وتارەکەی پاپا پیندیکتۆس لە ساڵی ٢٠٠٦ کە ئیسلامی بە توندوتیژ ناوبرد گرژی تێکەوت.

پاپا   فرەنسیس بەوە ناسراوە پاش وەرگرتنی ئەو پۆستە بەردی بناغەی چاکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای ئیسلامیدا داناوە و لە نیسانی ساڵی رابردوودا مافی پەنابەرێتی بە سێ خێزانی مسوڵمان داوە لە ڤاتیکان. هەربۆیە سەردانی شێخی ئەزهەر گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو لەپێناو باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!