Find anything you need on Yalla

عێراقییە پەنابەرەکانی فینلەندا ئارەزوی گەڕانەوە دەکەن

0

پێدەچێت ژیان لە فنلەندا گونجاو نەبێت بۆ %٧٠ی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان کردوە لەو وڵاتە

هێلسینکی AFP: ٧٠%ـی پەنابەرە عێراقییەکان کە لەم دواییەدا چوونەتە وڵاتی دەیانەویت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، ئەمەش دوای ئەوەی ئامارەکانی خزمەتگوزاری پەنابەران لە وڵاتانی باکوور ئاماژەی بەوەدابوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەو وڵاتە تەنها ٣٧٠٠ مامەڵەی پەنابەرە عێراقییەکانی ڕایی کردبوو بەڵام ٢٦٠٠ داواکاری مانەوەش هەڵوەشێندراونەتەوە، کە ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە داواکاری مانەوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە یان دیارنەماوە.

جەحا سمێلان، بەرپرسی بەشی پەنابەرانی فنلەندا لە فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەکرد،” هەندێک لەو کەسانەی داوای هەڵوەشاندنەوەی مافی پەنابەرییان کردووە پێیان ڕاگەیاندوین کە ئارەزوی گەڕانەوە دەکەن لەبەر هۆکاری خێزانیی، بەڵام بەشێکی دیکەیان گوتیان سروشتی ژیانی فنلەندا ناگونجێت لەگەڵ ئەواندا و بەشێکیدیش پایزە تاریک و زستانە ساردەکەیان بە هۆکار زانی بۆ گەڕانەوەیان. یەکیکیتر لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ڕێژەی هەڵوەشاندنەوەی مافی پەنابەرێتی بە ڕیژەی ٣٦٥٠ لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٣٢٥٠٠ لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەگەڕێنێتەوە بۆ هۆکاری دواکەوتنی تاوو توێ کردنی داواکانیان .

دوو عێراقی ئارەزومەندی گەڕانەوە بۆ وڵات لە مانگی دیسەمبەردا بۆ ڕۆژنامەی (هێلنسکی سانومات) ئاماژەیان بەو نائومێدیی وئاستەنگانە کرد کە  ڕوو بە ڕوویان بوەتەوە لە فنلەندا، یەکێکیان گوتی” فنلەندا زۆر لەوە جیاواز بوو لەوەی کە پێشبینیم دەکرد”، هەروەها تارق عەجاج- پەنابەری باشوری عێراق بۆ هەمان ڕۆژنامە گوتی” من نازانم لە عێراقدا چی ڕوو دەدات بەڵام دەزانم لە فنلەندا شێت دەبم”.

ئاماژەش بەوە کرا فنلەندا پێوەرەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی توندکردووەتەوە بۆ پەنابەرە عێراقییەکان پاش باشتربوونی بارو دۆخی ئاسایشی هەندێک ناوچە لە عێراقدا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!