Find anything you need on Yalla

عێراق بەرپرسە لە ڕفاندنی قەتەڕییەکان

0

وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕوداوی ڕفاندنی ڕاوچییە قەتەرییەکان لە بیابانی نەجەفدا، ئەمڕۆ وڵاتانی یەکگرتوی کەنداو ئیدانەی ئەو کارەیان کرد و بە  “پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و جێبەجێ نەکردنی بنەماکانی ئاین وەسف کرد چونکە زیان بە پەیوەندی برایانەی وڵاتانی عەرەبی دەگەیەنێت”.

وڵاتانیی یەکگرتوو بەرپرسیارییەتییەکەیان خستە سەر حکومەتی عێراق و داوای ئازادکردن و پاراستنی گیانیی ڕفێندراوەکانیان کرد.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دیاردەی ڕاوکردنەی ڕاوکەران لە بیابانەکاندا دەگەڕیتەو بۆ پێش ساڵی ٢٠٠٣ و ئەم گەشتانە لە ژێر چاودێری هەوڵگریدا کراوە، بەڵام لە پاش نەمانی ڕژێم ژمارەی ڕاوچییان کەنداو کەمی کردووە لەبەر هۆکاری ئاسایش، لەگەڵ ئەوەشدا بە تەواوەتی وازیان لەو پیشەیە نەهێناوە لەم ناوچەیەدا و وەک هەمیشە سەردان دەکەن بۆ کڕینی هەڵۆی گرانبەها لە ڕاوچییە عێراقییەکان.

دەزگای هەواڵیی عێراقێ “واع” ئاماژە بەوە دەکات ئەو گروپە ڕاوچییە قەتەرییەی کە گیراون لە نێویاندا شازادەیەکی خێزانی دەسەڵاتی تێدایە.  ئەوانیش داوای ئازادکردنی نەمر نەمری حوکمدراو بە سێدارە دەکەن لەبری دەستبەسەرداگیراوەکاندا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!