Find anything you need on Yalla

عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە ریژەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تێیدا بەرزە

0

لەراپۆرتێکی 422 لاپەڕەییدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماری تایبەتی بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بڵاوکردەوە کە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهانی لەخۆ گرتووە و عێراقیش لە نێو ئەو لیستەدایە.

کێری لەو راپۆرتەدا رایگەیاند کە ئەو کەسانەی بە کۆیلە کراون لە جیهاندا ناچاری ژیانێک کراون کە شایستەی هیچ کەسێک نییە”، گوتیشی “ئەو کەسانەش کەسانی ئاسایین وەک هەموو تاکێک لە جیهاندا بەڵام بەهۆی بازرگانیکردن پێیانەوە ناچاری ژیانێک کراون کە ناگونجێت بۆ هیچ کەسێک لە سەدەی ٢١دا”.

لە راپۆرتەکەشدا بەشێوەیکی دیار باس لە عێراق کراوە و ئاماژە بەوە دەکات کە “عێراق بە یەکێک لەو وڵاتانەی کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکرێت، بەتایبەتیش ژنان و منداڵان. ژنان وەک کۆیلەی سێکسی بەکار دەهێندرێن و ئەمەش بە تایبەتی پاش هاتنی داعش ئەو ژمارەیە روو لە زیادبوونە”.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!