Find anything you need on Yalla

عێراق نەوەیەک لە منداڵان لە دەست دەدات

0

بە پێی مدونة العراق المتكاتف ،  لێپرسراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ڕێگرتن لە توندوو تیژی لە پێویستییە هەرە گرنگەکانە چونکە بێبەش کردنی ملیۆنان منداڵ لە خوێندن و چاودێریکردنی تەندروستی منداڵان پیویستە چارەسەر بکرێت و ببێت  بنەماکانی مرۆڤایەتی بچەسپێت لە عێراقدا.

زیاتر لە ٢ ملیۆن منداڵ لە خوێندن دابراون لە عێراق، و زیاتر لە ٣ ملیۆن منداڵ لە خوێندن دواکەوتون بە هۆی شەڕەوە، ١ خوێندنگا لە کۆی ٥ خوێندنگا وێران بوون یان داڕماون یان بۆ کاریتر بەکار هێنراون بە پێی ئاماری  سندوقی چاودێری کردنی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

پیتەر هۆکینز، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ دامەزراوەی تۆمسۆین ڕۆیتەرز  لە میانی سەردانێکی کورتدا بۆ بەریتانیا گوتی “لەو خوێندنگایانەشدا کە هێشتا بەکار دەهێنرێن و خوێندن تێیدا بەردەوامە، زۆربەی پۆلەکانی قەرەباڵغن” ئێمە نەوەیەک لەدەست دەدەین بە هۆی نەبوونی هەلی خوێندن و پاراستن و تەندروستییەوە” .

بە هۆی خراپی خوێندگاو نەبوونی لینیکی گونجاوو ژیانی منداڵان هەمیشە سەختتر بێت. هەر وەک چۆن لەم ساڵانەی دواییدا دەبینین کە حاڵەتی دروست بوونی منداڵی کورتە باڵا زیادی کردووە بە هۆی خراپی خۆراک، بێگومان خراپی خۆراک کێشەی تر دروست دەکات.

هەروەها هۆکینز گوتی دەبێت ڕێگەیەکی باشتر بدۆزینەوە بۆ دەست گەیشتنمان بەو عێراقییانەی کە لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعشدا دەژین. یونسکۆ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقیدا لە ساڵی ٢٠١٥ دا ، ٦٠٠،٠٠٠ منداڵیان دژی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەلەلی منداڵ و سورێژە کوتاوە لەو ناوچانەدا داعش دەستی بەسەردا گرتون، بەڵام گەیشتن پێیان زۆر هێواشە بە هۆی باروو دۆخەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ڕۆژی دوو شەمە ڕایگەیان کە هێزەکانی لە ساڵی داهاتوودا دەوڵەتی ئیسلامی تێکدەشکێنن و لەناویان دەبەن پاش گرتنەوەی شاری ڕومادیی پایتەختی پارێزگای ئەنبار کە لە مانگی پێنجی ساڵی پاردا کەوتە دەست هێزە ئیسلامییەکان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!