Find anything you need on Yalla

عەبادی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات خۆپیشاندانەکانیان دوابخەن

0

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە خۆپیشاندەران کرد کە خۆپیشاندانەکانی ئەم هەینییەیان دوابخەن بۆ داواکردنی دامەزراندنی حکومەتێکی نوێ بەهۆی سەرقاڵی هێزە ئەمنییەکان بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فەلوجەوە.

 

هەموو رۆژێکی هەینی هەزاران کەس لە شوێنکەوتووانی رەوتی سەدر لە بەغدادی پایتەخی عێراق خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بە مەبەستی دامەزراندی حکومەتێکی نوێ و گۆڕانکاری لە وەزارەتەکاندا.

 

هەفتەی رابردوو خۆپیشاندەران بۆ جاری دووەم هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوز کە بەشێکی زۆری دامودەزگا حکومییەکان و باڵوێزخانەی وڵاتانی تێدایە.

عەبادی لە میانی سەردانیکردنەکەیدا بۆ بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی فەلوجە بە هاوەڵی لەگەڵ سەلیم جبوری سەرۆکیی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی “داوا لە گەنجەکانمان دەکەین کە خۆپیشاندانی ئەم هەفتەیەیان دوابخەن بەهۆی سەرقاڵی هێزە ئەمنییەکان بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی فەلوجەوە”.

 

هەزاران کەس لە هیزەئەمنییەکانی عێراق بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنەوەی فەلوجەدا دەکەن کە داعش دەستی بەسەردا گرتووە.

 

شاری فەلوجە کە دەکەوێتە ٥٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای بەغدادەوە لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ەوە لە دەستی هیزەکانی سوپای عێراق دەرچوو و کەوتە ژێر دەستی چەکدارانی داعشەوە و تا ئێستاش ناوەندی شارەکە لە ژێر دەستییاندا ماوەتەوە.

خۆپیشاندەران لە رۆژی ٢٠ی ئایار ئەمساڵدا هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوز و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە رەنگدانەوەی ئەو قەیرانە سیاسیەیە کە چەندین مانگە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە.


هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی توند و جیاواز  لە جاری پێشوو وەڵامی خۆپیشاندەرانییان دایەوە کاتێک هەڵیانکوتایە سەر ئەنجومەنی نوێنەران.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!