Find anything you need on Yalla

عەبادی ڕایدەگەیەنێ داعش تەنها چەند بەشێکی کەمی فەلوجەی لەبەر دەست ماوە

0

 

یەلڵا AFP

رۆژی هەینی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کەهێزەکانی ئاسایشی عێراق دەستییان کردووە بەگێرانەوەی زۆرترین بەشی شاری فەلوجە ( رۆژئاوا)  هەروەها هێزەکانی داعش ئێستا تەنها چەند بەشێکی کەمی ئەم شارەیان لەدەست ماوە.

عەبادی لەوتەیەکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند ” ئێمە پەیمانی ئازادکردنی فەلوجەمان دابوو وئازادمان کرد، هێزەکانمان بەتەواوی  کۆنتڕۆڵی ناو شارییان کردووە، بەڵام هێشتا چەند بەشێک ماوە کە پێوێستە لەچەند کاتژمێری داهاتوو پاک بکرێتەوە.

هەرەها عەبادی وتیشی ” هێزەکانمان پەیمانی خۆیان بردە سەر سەبارەت بە ئازادکردنی فەلوجە” لەدرێژەی قسەکانیشی گوتی ” هێزەکانمان بۆ پاراستنی ئەم شارە وگەڕانەوەی ئاوارەکان  قوربانییان داوە، ئامانجمان پاراستنی ئێوە وپاراستنی سەرجەم عێراقییەکانە کە ئەوانیش لەسەرجەم شارەکان خۆیان گیان فیدا دەکەن”.

چەند سەرکردەیەکی سەربازی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کەکۆمەڵگای حکومی لەناوەڕاستی فەلوجە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە وئاڵا عێراقی لەسەر هەڵکراوە.

هەروەها فەریق ڕوکن عەبدولوەهاب ئەلساعدی سەرۆکی ئۆپەراسیۆنی گێڕانەوەی فەلوجە بەئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە ” هێزەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و وەڵامدانەوەی خێرا، کۆمەڵگای حکومییان  بەتەواوی ئازاد کردووە  کەدەکەوێتە ناوەڕاستی شاری فەلوجە و ئاڵای عێراقیشیان لەسەر بیناکانی هەڵکردووە.

هێزەکانی ڕوبەروبونەوەی تیرۆر و وەڵامدانەوەی خێرا کەسەر بەپۆلیسی ئیتیحادییە     دیارترین هێزەکانی ئاساییشن لە گێڕانەوەی فەلوجە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!