(فیستڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم) دەستپێدەکات.

0

ئا:رەنجدەر رزگار

“لە 46 فیلمی فیستڤاڵ، 35 فیلم لە پێشبڕکێ دائەبن”

ئامادەکارییەکان بۆ (فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم) لەهەموو بەشەکانی بەڕێوەبردنی فیستڤاڵ کۆتایی هات ،و بڕیاریشە لەرۆژانی 26 تا 30 ئەم مانگە لە هۆڵەکانی (ئیمپایەر سینەما)ی هەولێری پایتەخت بەڕێوە بچێت.

لەچوارچێوەی ئەو ئامادەکارییانەی کە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لەرێگەی بەش و لیژنەی جیاجیاوە بۆ بەڕێوەچوونی (فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم) بەڕێوەدەچێت، ئێستا کارەکانی ئەو لیژنەو بەشانە کۆتاییان پێهاتووە .

کۆی ئەو فیلمانەی بەشداری فێستیڤاڵ دەکەن بریتیین لە 46 فیلم لەهەموو بەشەکانی (درێژ و کورت و ئەنیمەیشن و دیکۆمێنتاری) لەناو ئەو فیلمانەشدا 35 فیلم دەچنە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ و 11 فیلمیش لەبەشی نمایشی فێستیڤاڵ دان.

بەپێی زانیارییەکانیش میوانێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان میوانی فێستیڤاڵن و بەشێکی ئەو میوانانەش سینەماکار و هونەرمەندە دیارەکانی بواری هونەری سینەمای کوردین.

(فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم) ماوەی پێنج رۆژ لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، وا بڕیاریشە دەستپێکی فێستیڤاڵ بە فیلمی (ئاڵای بێ وڵات)ی دەرهێنەری ناوداری کورد (بەهمەنی قوبادی) بکرێتەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!