Find anything you need on Yalla

فیلمی (ڕەشەبا)ى پاڵێوراو بۆ ئۆسکار، لە بەغدا نمایش دەکرێت

0

وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهاوکارى فەرمانگەى سینەما و شانۆ لە وەزارەتی رۆشنبیرى و لاوانى عیراق ئامادەکارى دەکات بۆ نمایشکردنى فیلمى (ڕەشەبا) لە ئێوارەى رۆژی 10-8-2017 لەسەر شانۆى نیشتمانى.

ئەو فیلمە بەرهەمى شارى سینەماییە لەکوردستان و هەموو کەسێک دەتوانێت بچێت بۆ بینینی.

ئەو فیلمە ماوەکەى 90 خولەکە و نوسین و داڕشتنى (حسێن حەسەن، مامەد ئاکتاش)ە و دەرهێنانى (حسێن حەسەنە) و بەنوێنەرایەتى عیراق پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنى خەڵاتى ئۆسکار. هەردوو ئەکتەرى شارى دهۆکیش (ریکش شەهباز و دیمەن زەند) رۆڵى سەرەکى دەبینن کە هەردووکیان بە ئەستێرەى هونەرى حەوتەم دادەنرێن.

لەوبارەیەوە یەکێک لە رێگەپێدراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێم بۆ لێدوان لەسەر فیلمەکە، رایگەیاند: فیلمى ڕەشەبا کە لە جیهاندا بە شانازییەکى سینەمایی گەورە بۆ عیراق هەژمار دەکرێت، لە ساڵى 2016 بەرهەمهاتوە، لەزۆر فێستیڤاڵدا بەشدارى کردوە لەوانە:

فێسیڤاڵى نێودەوڵەتى سینەمایی بوسان لە کۆریاى باشور/ فیلمى کۆتا.
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتی سینەمایی لە ستۆکهۆڵم /پێشبڕکێ.
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کەلکەتاى سینەمایی / پێشبڕکێى نێودەوڵەتى.
فێستیڤاڵى سینەمایى مەیامى / پێشبڕکێى سینەماى 360 پلە.
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى سینەمایی لە بەلگراد /پێشبڕکێى فەرمى.
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى سینەمایی لە مانهایم هایدلبێرگی.
فێستیڤاڵى خەڵاتەکانى ئاسیا باسفیک سکرین.
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى سینەمایی دوبەى.
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى سینەمایی دەکا.
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى سینەمایی فیزولى.
فێستیڤاڵى سینەمایی لۆس ئەنجلس – ئاسیا – باسفیک.

فیلمى ڕەشەبا چەندین خەڵاتى وەرگرتوە

باشترین فیلم لە فێستیڤاڵى دوبەى سینەمایی.
خەڵاتى باشترین بینەر و باشترین فیلم لە فێستیڤاڵى فیزول.
خەڵاتى فابریسى لە فێستیڤاڵى دەکا.
خەڵاتى باشترین ئەکتەرى کچ لە فێستیڤاڵى لوس ئەنجلس.
خەڵاتى هەمەڕەنگی کلتوورى لە خەڵاتەکانى ئاسیا باسفیک سکرینى سینەمایی.
خەڵاتى هاتووى نوێ لە فێستیڤاڵى مانهایم هایدلبییرگ.

رێگەپێدراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری زیاتر بیرۆکەى فیلمەکە دەخاتەڕوو کە باس لە بە کەنیزەککردن و رفاندنى کچانى ئێزدى دەکات لەسەردەستى هێزى تاریکى و زوڵم و ستەمى داعش بەشێوەیەکى کۆمەڵایەتی ناوازە لە خستنەڕو و جێبەجێکردن و بیرۆکە و دەرهێنان و بەسەرهاتى گەنجێکى ئێزدی دەگێڕێتەوە کە بە شوێن خۆشەویستەکەى وێڵە و داعش ئەو شەوەى هەڵیانکوتایە سەر شنگال، رفاندویەتی. ئەو شەوەى لەهیچ شەوێک ناچێت، روبەڕوى چى دەبێتەوە ئەو گەنجە تا جارێکى تر خۆشەویستەکەى دەبینێتەوە، بەڵام ……!! ئەوى تر بۆ بینەر بەجێدەهێڵین ..


  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
لەبەرئەوەى دەرهێنەرى فیلمەکە ئامانجى ئەوەبوو زۆر نزیکتربێت لە راستیی روداوەکان، فیلمەکە لە شوێنى زۆر مەترسیدار و داگیرکراو لەلایەن داعشەوە لەو زەمەنە وێنەى گیراوە، وەکو بەنداوى موسڵ، شنگال، دەوروبەرى دهۆک، لەژێر سایە و پاراستنى هێزى پێشمەرگەى کوردستان.
ئامادەبوون بۆ بینینى فیلمى ڕەشەبا بۆ هەمووانە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!