Find anything you need on Yalla

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا کێن؟

0

شاڵاو محەمەد – یەڵڵا/  مەخمور

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا ، پڕۆسە سەربازیەکانی خۆی فراواندەکات لە قەزاى مەخمورى خۆرئاواى پارێزگاى هەولێرەوە  بەرەو پارێزگای نەینەوا ، بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان بۆ راوەدونانی چەکدارانى داعش ، یەڵڵا بۆ یەکەمجار ووردەکارییەکانى ئەو هێزە بڵاو دەکاتەوە .

فیرقه‌ی 15 (2)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا کە سوپای کۆماری عێراقی فیدراڵە ، لە فیرقەى 15ى سوپا پێک دێت ، کە پێکهاتەکەى ئەو فیرقەیە لە چوار لیوا پێکهاتوە ئەویش لیواى 71 و 72 و 73 و 74 هەروەها لەگەڵ لیوایەکى بەرگرى 91 ى سوپا ى ئەنبار کە لە گرتنەوەى شارى موسڵ بەشدارى دەکات .

 

مێژوی دامەزراندنی فیرقەى 15ى سوپا دەگەڕێتەوە بۆ شەشی کانونی دووەمی ساڵی 2004 ، یەکەم بەرپرسى ئەو هێزە عەبدولئەمیر خەڵەف بوو ، بەڵام دواى سەرهەڵدانى چەکدارانى داعش و دەستبەسەرداگرتنى موسڵ ، لە 24 ى شوباتى 2015  ئەو فیرقە کرایە پێکهاتەى سەرەکى فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا بە فەرماندارێتى لیوا نەجم جبورى .

فیرقه‌ی 15 (3)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا ژمارەی سەربازانی 11 هەزار سەربازە ، کە لە نەتەوەکانى عەرەب ( سوونە و شیعە ) و کورد و تورکمان پێکهاتوە کە زۆرینەى سەربازى عەرەبى سوونە مەزهەبن و خەڵکى شارى موسڵ و پارێزگاى ئەنبارن .

 

لیوا نەجم جبورى فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا ، بە یەڵڵا ى ووت ” فیرقەی پانزەى سوپای عێراقی زنجیرە مەشقێکی سەربازی ئەنجامداوە بەناوی هێزى شێر ، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە توانای سەربازیەکانى کە لەلایەن تیمێکى ئەمریکى و بەریتانى لە بەغداد ڕاهێنیان پێکراوە ”

لیوا نەجم جبورى ئاماژەى بەوەشکرد :” بەپێى ئەو پلانە سەربازیەى دانراوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا ڕۆڵى سەرەکى دەبینێت لە گرتنەوەى موسڵ ، ، لەبەرئەوەش تەواوى بڕیارەکانى هێرشکردنە سەر داعش لە ژوورى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانەوە دەدرێت “.

فیرقه‌ی 15 (4)
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەپێى زانیارییەکانى (یەڵڵا)  ئەو هێزانەى بەشداری لە ئازادکردنەوی نەینەوا دەکەن جگە لە فیرقەى 15ى سوپا ، پۆلیسی فیدراڵی نەینەوا و  تۆپخانەکانى فیرقەى 15 و حەشدى وەتەنى و چوار هەلیکۆپتەری‌ سوپاى جەنگی‌ عێراق کە جۆری ‌17 M‌و BILL و  هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەشداردەبن لە کۆنتڕۆڵ کردنەوەى موسڵ .

لەبارەى هێزە بەشداربوەکانى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ ، لیوا نەجم جبورى ووتى :” شەڕى موسڵ قورس دەبێت بەڵام هەماهەنگى بەهێزمان لەگەڵ هێزە بەشداربوەکانى کۆنترۆڵ کردنەوەى موسڵ هەیە ، بە نمونە لەسەر فەرمانى ئێمە هێزى حەشدى وەتەنى سەنگەریان گواستنەوە بۆ هێڵەکانی پێشەوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەى داعش ناوچەکانی گوێر بۆیە سەرکەوتنى گەورە بەدەست دەهێنین “.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!