Find anything you need on Yalla

قایمقامیەتی کەلار هۆشداری لە گرانکردنی نرخی کاڵاکان دەدات

0

ئا: دڵشاد موستەفا

رۆژی شەممە 29-7-2017 لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلاروبەبەشداریقایمقام وسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوەیەک کرا سەبارەت بە بلاوبونەوەی دەنگۆی کەمبوون ونەهاتنی خۆراک وشت ومەک وکاڵا لە بازارەکان، کە ئەمەش بۆتە هۆی گرانبوونی نرخ لە بازار.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دوا بەدوای کۆبونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن سازکرا وپەیامنێری یەلڵاش ئامادەی بوو ، وقایمقامی قەزای کەلار شەهاب ئەحمەد هۆشداری لە قۆرخکاری دا لە بازار وڕایگەیاند: سزای توندی هەربازرگانێک یا فرۆشیارێک دەدەن کە دەستی هەبێت لە بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکان لەبەر ئەوەی جوڵانەوەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکان زۆر ئاساییە وهیچ بەهانەیەک نیە بۆ دروست کردنی شلەژان ودڵە ڕاوکی لە لای هاوڵاتیان وبەئەرکی هاولاتیانیشی زانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەر کارێکی لەو جۆرە ئاگادار بکەنەوە .

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ولەکۆتاییدا قایمقام دەست خۆشی لەو خاوەن دوکانانە کرد کەپابەندی نرخن وداشکاندنیان بۆ نرخی کاڵاکان کردوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!