Find anything you need on Yalla

لايه‌نگرانى داعش له‌ ئه‌وروپا به‌ هه‌ڵه‌ شوێنه‌كانيان ئاشكرا ده‌كه‌ن

0

به‌ مه‌به‌ستى داگيركردنى مالپه‌ره‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، لايه‌نگرانى داعش وينه‌ى خوێنه‌يان  له‌ شاره‌كانى ئه‌وروپا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تيايدا په‌يامى پشتگيرى كردنيان له‌ داعش هه‌لگرتبوو. ئه‌م هه‌لوێسته‌ش له‌ كاتێك بوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا سه‌ركردايه‌تى داعش ڕاگه‌يه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌‌وه‌. مه‌به‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌وه‌ بوو ڕێژه‌ى پشتگيرى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌ ئه‌وروپا نيشان بده‌ن، به‌ڵام ته‌نها نه‌زانى خويان له‌ چؤنێتى به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت خسته‌ ڕوو !

به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى خؤيان كه‌ له‌ وڵاتانى وه‌ك ئه‌ڵمانيا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا گيراون، زانياريه‌كى زۆرده‌رباره‌ى ئه‌م كه‌سانه‌ ئاشكرابوو. ئه‌مه‌ش بووه‌ ئاسانكاريه‌ك‌ بۆ دۆزينه‌وه‌يان و ده‌ستگيركردنيان.

پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى خاوه‌نى وێنه‌كان له‌لايه‌ن يه‌كێك له‌ داهێنه‌رانى مالپه‌ڕى (Belligcat) به‌ ناوى (ئێليۆت هيگينز)ه‌وه‌ به‌ڕيوه‌ده‌چێت. شايه‌نى باسه‌ ناوباروا پێش دوو ساڵ ناوبانگى خۆى ده‌ركرد كاتێك ڕاستيه‌كانى ده‌رباره‌ى خستنى فرۆكه‌يه‌كى ماليزێ له‌ چوارچێوه‌ى سنورى ئاسمانى ئۆكرانيا ئاشكراكرد.

جێى باسه‌ ئه‌م وێنه‌نانه‌ زؤركات زنيارى شاراويان تێدايه‌ كه‌ كات و شوێنى وێنه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ ئاشكراكردنى ئه‌م زانياريانه‌ ئه‌ركێكى قورسن، به‌ پێى ڕوونكردنه‌وه‌ێه‌ك له‌ لايه‌ن  به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ولايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ مالپه‌ڕى Buzzfeed زۆرى ژماره‌ى لايه‌نگرانى داعش له‌ سه‌ر ئينته‌رنێك ئه‌ركى دۆزينه‌وه‌يان ئاسان ده‌كات و تا ژماره‌كه‌ زۆرتر بێت ده‌توانرێت زنيارى زاتر بهر‌ده‌ست بكه‌وێت.

ده‌زگاى هه‌واڵگريه‌كان هيوادارن كه‌ بتوانن   تۆرى CCTV ، كه‌ له‌سه‌رجه‌مى ئه‌وره‌وپادا كارده‌كات، به‌كاربێنن بۆ ئاشكراكردنى شوێنى لايه‌نگرانى داعش له‌ ڕێگه‌ى وێنه‌كانيان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!