Find anything you need on Yalla

لە ئاکامی هێرشەکەی سەر مەزارگای سەید محەمەد ٣٠ کەس بوونە قوربانی

0

شەوی پێنجشەمە  چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر مەزارگەی سەید محەمەدی شیعەکان  لە قەزای بەلەد لە باکوری بەغداد و لایەنی کەم ٣٠ کەس کوژران و ٥٠کەسی دیکەش برینداربوون.

 

سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد کە سەرەتای هێرشەکان بە تۆپبارانکردن دەستییان پێکرد و دواتریش مەزارگەکە لە لایەن چەند خۆکوژێکەوە تەقێندراوەتەوە.

لە بەیاننامەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە کە دووان لە خۆکوژەکان خۆیان لە بازاڕیکی نزیک لە مەزارگاکە تەقاندووەتەوە و خۆکوژی سێیەمیش لە کاتێکدا هەوڵی خۆتەقاندنەوەی داوە کوژراوە.

 

زۆرینەی دانیشتوانی ئەو قەزایەش شیعە مەزهەبن و چواردەوری قەزاکەش بە چەندین گوند دەورە دراوە کە زۆرینەیان سونە مەزهەبن. ئەم هێرشە خۆکوژیەش لە پاش کردەوە خۆکوژییە خۆێناوییەکەی بەغداد دێت کە ناوچەی کەرادی کردە ئامانج و لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمبرێژکراوەوە تەقێندرایەوە  و رێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە گرتە ئەستۆ.
 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!