Find anything you need on Yalla

لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەغداد ١٨ کەس بوونە قوربانی

0

یەڵڵا /       AFP

 

لە ئاکامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لە نزیک بنکەیەکی  سەربازی و بازاڕێک لە بەغداد ١٨ کەس کوژران و ٤٥ی دیکەش بریندار بوون. عەقیدێک لە پۆلیسی عێراق ئاشکرای لە ئەنجامی تەقینەوەی یەکەم لە ناوچەی تاجی  کە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی عێراقی تێدایە کرد کە لایەنی کەم ٧ کەس کوژران و ٤٥ی دیکەش برینداربوون.

لە هەمان کاتدا، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆم رێژکراو لە ناوچەی جدیدەدا تەقییەوە کە ناوچەیەکی شیعە نشینە و بووە هۆی کوژرانی لایەنی کەم یازدە کەس و برینداربوونی ٢٧ کەسی دیکە. رێکخراوی داعشیش لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا  بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت بە تەقینەوەکان دەربڕی و ئاشکرایکرد کە تەقینەوەکانی لە رێگای دوو خۆکوژەوە ئەنجامدا کە یەکێکیان کە یەکێکیان بازاڕێکی ناو بەغدادی کردە ئامانج و ئەوی دیکەش لە رێگای پشتێنی بۆمب رێژکراوەوە دەروازەکانی سەربازگەی کردە ئامانج.

ئەو رێکخراوە جەختیشی کردەوە کە ئەو تەقینەوەیەی کە لە ناوچەی بەغدادی جدیدەی کردە ئامانج لە لایەن خۆکوژێکەوە بە ناوی ئەبوو موجاهید عێراقییەوە ئەنجامدراوە. وێنەگری فرانس پرێسیش کاتێک گەیشتە شوێنی تەقینەوەکە ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکە چەند دوکانێکی بازرگانییان کردووەتە ئامانج و زەرەر و زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و چەند ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیش لەو ناوچەیە سوتاون کە بۆ پارێزگاریکردن لە هاوڵاتیان و رێگری لە وەستانی ئۆتۆمبێل بە مەبەستی تەقینەوەکان لەو ناوچانە دانرابوون.

لە بەیانیی دووەمیشدا رێکخراوی داعش ئاماژەی بەوەکرد کە تەقینەوەی دووەم لە لایەن حەبیب عێراقییەوە ئەنجامدراوە کە لە رێگای پشتێنێکی بۆمرێژکراوەوە لە دەروازەی سەرەکی سەربازگە خۆی تەقاندوەتەوە.

پێدەچێت ئەم تەقینەوانەی رێکخراوی داعش کاردانەوەبێت لە ئەنجامی ئەو شکستانەی کە لە ناوچەی فەلوجە بەدەستی دەهێنێت کە هێزە عێراقییەکان لە هەموو لایەکەوە هێرشیان کردووەتە سەری بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!