Find anything you need on Yalla

لە ئەنجامی کەوتنی گولە هاوەنێک لە فەلوجە وێنەگرێک بوو بە قوربانی

0

 

لە ئەنجامی کەوتنی گولە هاوەنێک لە فەلوجە، رۆژی چوارشەمە وێنەگرێکی هیزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی روماڵکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گێڕانەوەی فەلوجە گیانی لەدەست دا.

فازل کەرعاوی تەمەن (٤٥ ساڵ) یەکێکە لە وێنەگرانی وەزارەتی ناوخۆ و کاری وێنەگرتنیشی لەگەڵ چەندین دەزگای میدیاییدا ئەنجامداوە.

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی فیدراڵی لە لێدوانێکدا بۆ فرانس پرێس گوتی “بەهۆی کەوتنی گولە هاوەنێکەوە کە هیزە ئەمنییەکان و راگەیاندنەکانی کردە ئامانج لە فەلوجە فازل کەرعاوی گیانی لەدەست دا”. گوتیشی “لەنێو هەمان تیمدا سێ ئەفسەری پۆلیس و سێ رۆژنامەوان کوژراون”.

لە لای خۆشییەوە زیاد عەجلی، (سەرۆکی روانگەی رۆژنامەنوسان) بۆ فرانس پرێس دووپاتی کردەوە کە کەرعاوی لە میانی روماڵکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجەدا کوژراوە”. میدیاکانیش ئاماژەیان بەوەکرد کە کەرعاوی لەگەڵ چەندین چەندین دەزگای راگەیاندندا کاری کردووە و جگە لەوەی وەک وێنەگری جەنگی لە وەزارەتی ناوخۆ کاری کردووە.

ئەم رووداوەش لە کاتێکدا ێت چەندین دەزگای میدیایی ناوخۆیی و بیانی روماڵی ئۆپەراسیۆنەکانی گێرانەوەی فەلوجە دەکەن کە لە لایەن رێکخراوی داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!