Find anything you need on Yalla

مەسعود بەرزانی جەخت لە بەردەوامی کاری هاوبەش لەگەڵ بەغداددا دەکاتەوە

0

 

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختی لە بەردەوامبوونی کار و پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەرێم و بە‌غداد کردووەتەوە لە شەڕی دژ بە داعشدا.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی ئەو ماڵپەڕەش ، بارزانی پیرۆزبایی لە هێزە عێراقییەکان کردووە لە سەرکەوتنە بەردەوامەکانیان لەم جەنگانەی دواییدا و بە تایبەتیش گرتنەوەی فڕۆکە خانەی گیارە و جەختیشی لە بەردەوامی و هەماهەنگی نیوان هیزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە لە جەنگی داعشدا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت هیزە عێراقییەکان توانییان لە چەند مانگی رابردوودا چەند ناوچەیەکی گرنگی عێراق لە دەستی چەکدارانی داعش ئازادبکەن کە گرنگترینیشیان فڕۆکەخانەی گیارەبوو لەم چەند رۆژەی دواییدا رزگارکرا، کە بە دەروازەیەکی گرنگ دادەندرێت بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسۆنەکانی گێڕانەوەی موسڵ.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!