Find anything you need on Yalla

هیزە عێراقییەکان لە میحوەری باشوری شاری موسڵەوە پێشڕەوی دەکەن

0

 

لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گێڕانەوەی شاری  موسڵ کە ماوەی دوو ساڵە لە لایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە، رۆژی یەک شەمە هێزە عێراقییەکان لە باشوری شاری موسڵ پێشڕەوەیان ئەنجامدا.

هێزە عێراقییەکان لە کۆتایی مانگی مارسدا جوڵە سەرەتاییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵیان دەستپێکرد بۆ دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوا و گەورەترین شاری ئەو پارێزگایە کە شاری موسڵە و بە پایتەختی رێکخراوی داعش دادەندرێت لە عێراقدا.

ئەفسەرێکی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە “هیزەکانمان سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستی بە هێرشەکانی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گوندانەی کە دەکەونە لای رۆژهەڵاتی ناحیەی گیارەوە”.

گوتیشی “هیزەکانیشمان توانییان گوندی خەرائیب جەبر کۆنترۆڵ بکەن و گوندی حاج عەلیش گەمارۆ بدەن، ئێستاش لە پێشڕەویداین بەرەوە گیارە”.
لەو هێرشانەشدا کە دەکرێت بۆ گێڕانەوەی ئەو گوندانە هیزەکانی پێشمەرگەش تێیدا بەشداری دەکەن. ئەفسەرێکی هیزەکانی پێشمەرگە بە فرانس پرێسی راگەیاند کە “هێزەکانی سوپای عێراق لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنەکانیان لە گوندی حاج عەلی ئەنجام دەدەن و هیزەکانی ئێمەش لە کاتی پێویستدا هاوکارییەکانیان پێشکەش بە سوپای عێراق دەکەن لە کاتی پێشڕەوییەکانیاندا بەرەوە گیارە”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!