Find anything you need on Yalla

هیشام ئەو گەنجە کوردەی هاوکێشەکانی پێچەوانە کردەوە

0

 محەممد عومەر موسه یی- هەولێر
ئەم فۆتۆیەم سێ ساڵ بەر لە ئێستا  لە بازگەی خازر چرکاندووە، کاتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خێرا بڵاوبۆوە و هەرکەسێک وەسفێکی دەدایە ئەم فۆتۆیە، بەڵام من یەکەمجارە لە ڕێگەی یەڵڵاوە چیڕۆکی پشت ئەم فۆتۆیەتان بۆ ئاشکرا دەکەم.
ئەم کوڕەی لەم فۆتۆیە دەردەکەوێت ناوی هیشامە و خه‌ڵكی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێتە نێوان هه‌ولێر وموسڵ. هیشام ئێستا ٢٠ ساڵە بەڵام لە منداڵییەوە دەستێکی لەدەستداوە بەهۆی تەقینەوە مینێکی سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێن کە له‌ سه‌ر زورگی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك چێنرابوو. فۆتۆکە له‌ چركه‌ساتی یه‌كه‌م رۆژی هاتنی به‌ لێشاوی خەڵکی موسڵ بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دا گیراوە.
هیشام سەرەڕای له‌ده‌ستدانی ده‌ستێکی بەڵام خۆبەخشانە و تەنها بە یەک دەست وەکو لە فۆتۆکە دیارە  پێشوازی له‌ ئاواره‌كانی موسڵ ده‌كرد و، به‌ده‌سته‌ ساغه‌كه‌ی بوتڵی ئاوی پێشکەش بە ئاوارەکان دەکرد.
ئەو  بۆ ماوەی چه‌ندین هەفتە لەسەر ئەم کارەی بەردەوام بوو و، به‌یانیان تا ئێواره‌ له‌ بازگه‌ی خازر ئامادەدەبوو بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان. ئەو کات خازر یەکەم  بازگه‌ی كورد کە بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکان ئامادەکرابوو. هه‌ندێكجار له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی وهه‌ندێك جاریش بە یارمه‌تی رێكخراوه‌كان یارمەتی دابەشده‌كرد.
ئەو کات من هیشامم دواند، لەبیرمە گوتی ” من وەکو گه‌نجێكی كورد و وه‌كو مروڤێک نەمتوانی بەرگەی ئەو دیمەنانە بگرم ، بینیم کە ئاوارەکانی موسڵ برسی وتینوویانە و هەستم کرد دەتوانم یارمەتییان بدەم. ئەوان لە رێگایەکی دوور هاتبوون و ماوەیەكی زۆر له‌به‌ر ئەم هەتاوە گەرمە ده‌مانه‌وه‌ و پێویستیان بە یارمەتی هەبو ، ئەوانم وه‌ك ئه‌ندامێكی خێزانەکەی خۆم سەیردەکرد، وەکو برا وخوشكی خوم دەهاتنە پێش چاوم کە پێویستیان بە یارمەتییە”.
هەرچەندە هیشام زمانی عەربی باش نه‌ده‌زانی و تەنها دەیتوانی بە بێدەنگی ئاو پێشکەش بەوانە بکات کە نەیدەزانی کێن و سەر بەچ تایفە و ئاینێکن. ئه‌و كاته‌ی خه‌ریكی چركاندی وێنه‌كه‌ بووم وەبیرەمە  ئافره‌تێك به‌قورگی پر گریانه‌وه‌ گوتی ” من بیستبووم کە کورد ڕقیان لە ئێمەی عەرەبە، بەڵام ئه‌م دیمەنە زۆر شتی پێچەوانە کردەوە، ئێمە هیچ جیاوازیەکمان لە نێون نییە، ئەم کوڕە نمونه‌ی برایه‌تی وتەبایی نیوانمانە” ئافرەتەکە هەتا ڕۆیشت هەر سوپاسی هیشامی دەکرد و دەیگوت ” من  قه‌ت ئه‌م دیمه‌نه‌ی تۆ له‌یاد ناكه‌م “.
ئەوکات ئەم فۆتۆیە كاردانه‌وەیەكی زۆر باشی هه‌بوو له‌ تۆڕه‌كومه‌ڵایەتییە كوردی وعه‌ربی وته‌نانه‌ت بیانیه‌كانیش، هیشام ئەوکات سەلماندی کە گەنجانی کورد  مرۆڤ بوون و بەیەکەوە ژیان دەخەنەوە سەرووی هەموو شتێکەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!