Find anything you need on Yalla

هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر فەڕەنسا

0

شەوی پێنجشەمە لە رێگای کامیۆنێکی بارهەڵگرەوە هێرشکرایە سەرئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی فەڕەنسا لە شاری نیسی باشوری وڵاتی فەڕەنسا و لە ئەنجامی هێرشەکەشدا ٨٠ کەس کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار  بوون.

شایەتحاڵانی رووداوەکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە کامیۆنەکە بە نێو خەڵکەکەدا  رێرەوی گرتووە و نزیکەی ٢ کیلۆمەتریش بە نێو خەڵکەکەدا پێشڕەوەی کردووە، ئەمە جگە لەوەیئەنجامدەری هێرشەکە تەقەی بەنێو خەڵکەکەدا کردووە.

راستەوخۆ پاش کردەوە تیرۆریستییەکە، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە “هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستییە و ماوەی سێ مانگ لە وڵاتەکەمان باری نائاسایی رادەگەیەنینن”.

گوتیشی “ئۆپەراسیۆنەکانمان لە سوریا و عێراق پەرە پێدەدەین و لەو سنورانەشدا لاوازیان دەکەین”.

تاوەکو ئێستا وڵاتی فەڕەنسا بە یەکەم وڵاتی فەڕەنسی دادەندرێت کە لەمساڵدا زۆرترین هێرشی تیرۆریستی کرابێتە سەر وزۆرترین کردەوەی تیررۆریستی تێدا ئەنجام درابێت”.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!