Find anything you need on Yalla

هێرشەکانی فڕۆکەخانەی ئەستەمبۆڵ ٤١ قوربانی لێدەکەوێتەوە  

0

 

 AFP / یەلڵا

ئێوارەی سێ شەممە  ٤١ کەس لەفرۆکەخانی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە ئەستەمبول بەهۆی کردەیەکی خۆکوژی کەلەلایەن سێ کەس ئەنجام درا گیانییان لەدەست دا، بەگوێرەی قسەکانی بن علی یەلدیریمی سەرۆک وەزیران ئەم کردەیە یەکێکە لە خوێناویترین دەست درێژی کەکراوەتە سەر ئەم شارە،  کە تەنها ئەمساڵ ٣ کردەی تیرۆرستی  بەخۆوە بینیوە.

بەگوێرەی قسەی بەرپرسان ئەم تەقینەوانە لەسەرەتا لەبەردەم دەروازەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە کاتژمێر ١٠ ی ئێوارە دەستی پێکردووە، هێرشکەرەکان دەستدرێژی گولەیان لە پۆلیس ورێبواران کردووە، پاشان لەلایەن پۆلیس وەڵامییان دراوەتەوە ودواتر خۆیان تەقاندۆتەوە، ئەم سیناریۆیەش دەست درێژییەکانی نۆڤەمبەری رابردووی پاریسمان وەبیر دێنێتەوە.

ئەردۆگان لەبەیاننامەیەکی مەکتەبی راگەیاندن گوتبوی ” بەهیوام ئەم کردە تیرۆریستییەی سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک خاڵیکی وەرچەرخان بێ تاوەکو روبەرووبوونەوەیەکی هاوبەشی دژ بە تیرۆر بەسەرکردایەتی وڵاتانی رۆژئاوا، لەهەموو جیهان دەست پی بکات”

هەروەها پێی وابوو ” ئەم دەست درێژییە کەلەمانگی رەمەزان کرا، ئەوە دەگەیەنێت کە تیرۆر هیچ ڕێزێک بۆ بنەما وبیروباوەر دانانێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!