هێزێکی تایبەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڕوانامەی نێودەوڵەتیان پێ دەبەخشرێت

0

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە و فێربوونی تەکنیک و شێوازی نوێ لە پارێزگاریکردن وهێرشکردن، هێزەکانی زێرەڤانی ڕاهینانیان لەسەر چەند چالاکییەکی سەربازی ئەنجامدا.
ڕاهێنانەکان لەسەر دەستی چەند ڕاهێنەرێکی ئیتاڵی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان کە ئەندامی هێزی تایبەتی ئیتاڵیان ئەنجامدرا و نزیکەی ٩٨ ئەندامی زێرەڤانی بەشداری خولەکەیان کرد کە تایبەت بوو بە ڕاهێنان و شارەزایی بوون لە چۆنیەتی بەدیل گرتن ودەستگیرکردن،  وڕوبەڕوبوونەوەی کێشە لەناکاوەکان و دانانی خاڵی بازگەی کاتی،  ودوای تەواوبوونی ڕاهێنانەکانیش بڕوانامەی نێودەوڵەتییان پێ بەخشرا.
بەرلەم ڕاهێنانەش هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی داعش بە مەبەستی ئامادەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆبەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش چەندین ڕاهێنانی چڕیان ئەنجامدابوو لەسەر شەڕی كۆڵان بە کۆڵان وسیخوڕی کردن وچەندین چالاکی تر وەکو پاڵپشتی کردنی لەناکاو و پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی.
کۆلۆنیل لاس بادار، لەکاتی تەواوبوونی ر‌اهێنانەکان و بەخشینی بڕوانامە بە ئەندامانی زێرەڤانی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو دڵنیایە ئەوانەی بەشداریان کردووە لەم خولە دەتوانن بەسەرکەوتوویی ودرووستی چالاکییەکان ئەنجام بدەن.
شایەنی باسە بەمەبەستی بەهێزکردنی تواناکانیان ساڵانە هێزەکانی پێشمەرگە وزێرەڤانی چەندین خول و ڕاهێنانی چڕ دەبینن لەسەر دەستی هێزە بیانییەکان .

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!